بەرهەمی نوسراو

مەرجەکانی قوربانی

جارێكیان پێغەمبەری خودا ﷺ بەرانێكی هێناو كردی بە قوربانی، ئەو بەرانە ((ضَحَّى رَسُولُ اللَّهِ ﷺ، بِكَبْشٍ أَقْرَنَ فَحِيلٍ، يَأْكُلُ فِي سَوَادٍ، وَيَمْشِي فِي سَوَادٍ، وَيَنْظُرُ فِي سَوَادٍ))() واتە: ئەو بەرانە چاوی و دەمی پەڵە یەكی ڕەشی پێوە بوو، قاچەكانی و ژێر سكی ڕەشبوو، و سەر پشتی و جێگاکانی تری هەمووی سپی بوون.


هەروەها پێغەمبەری خوا ﷺ هەموو جارێ دوو بەرانی دەكردە قوربانی. وەكو ئەنەس خوا لێی ڕازی بێت لە ریوايتەكەی بوخاری دا دەفەرموێت: هەموو جارێ ئەنەس ئەگەر قوربانی بكردایە دوو بەرانی دەكردە قوربانی دەیفەرموو: پێغەمبەری خودا ﷺ بەردەوام ئەوەی بینیومە لێیەوە هەر دوو بەرانی دەكردە قوربانی.

 

ئیمامی علی خوا لێی ڕازیبێت دەفەرموێت: (أَمَرَنَا رَسُولُ اللَّهِ أَنْ نَسْتَشْرِفَ الْعَيْنَ وَالْأُذُنَ) واته‌: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمانی پێكردووین جوان تێی بڕوانین لەو ئاژەڵەی دەیكەینە قوربانی تەماشایی گوێچكەی بكەین نوقسانی نەبێت وە تەماشایی چاوی بكەین نوقسانی نەبێت. وە دەبێت ئەو ئاژەڵە نەخۆشی تەواو نەخۆش نەبێت كە پێوەی دیار بێت. وە شەلی تەواو شەل نەبێت كە پێوەی دیار بێت. وە خێلی تەواو خێل نەبێت كە پێوەی دیاربێت. لاواز و تەواو لەڕ نەبێت كە پێوەی دیاربێت و نەتوانێت وەكو پێویست بخوات. بەڵام نوقسانی لە كلك و لەشاخا و لە ددانا و لای هەندێ لە (تابيعي) خراپ بووە، بەڵام وەكو یەکێک لە هاوەڵەكانى پێغەمبەر ﷺ فەرمویەتی: (فَمَا كَرِهْتَ مِنْهُ فَدَعْهُ وَلَا تُحَرِّمْهُ عَلَى أَحَدٍ)واتە: ئەوەى خۆت پیت باش نیە خۆتى لێ دووربگرە و حەرامی مەکە لەسەر کەس، کەواتە: كێشە نییە و نوقسانی نییە بۆ قوربانی یەكەی ئەگەر شاخێكی تۆزێ شكا بێت، یاخود ددانێكی كەوتبێت، یاخوت كلكی تۆزێكی بڕابێت.

هاوەڵە بەڕێزەكان وەكو ئەبو ئەیوب خوا لێی ڕازیبێت دەفەرموێت: (كَانَ الرَّجُلُ يُضَحِّي بِالشَّاةِ عَنْهُ وَعَنْ أَهْلِ بَيْتِهِ) واتە: مەڕێكیان دەهێنا بۆ خانەوادەیەك، سەریان دەبڕی لە بری خۆیی و هەموو خانەوادەكەی، كەواتە: ئەصل ئەوەیە مەڕێك بێت بەو جۆرە، ئەو كەسەی كە توانایی هەیە ئەتوانێ زیاتر بكات هەریەكە دانەیەكی بۆ بكات، ئەوەیشی توانایی نیە یەك دانە بكات بۆ خۆی هەموو خانەوادەكەی.



 844
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی