بەرهەمی نوسراو

فەزڵ و چاكەی زانست بە سەر ماڵ و ساماندا

له ئیسماعیلى ئەلسودی دەگێرنەوه :وتوویەتی زانست له هەموو گەنجینەکانی دنیا، چاکتره چونکه گەنجینەکان به بەخشین و خەرجکردن تەواو دەبن بەڵام زانست به بەخشین زیاتر دەبێت زانستیش خاوەنەکەی له هەر دەردو بەڵایەك دەپارێزێ، کەچی ماڵ و سامان دەیخاته ناو بەڵاو نارەحەتییەوه نمونەی زانستیش وەك چرایەك وایه له ڕێگایەكدا دانرابێت هەموو کەسێکی هاتوو و رۆیشتوو سودی لێ وەردەگرن، هەر تەواویش نابێت رووناکییەکەی.
دەگێڕنەوە دوو کەس ڕا جیاوازی دەکەوێتە نێوانیان لەسەر ئەوەی کە زانست لە پێشترە یان سامان، یەکێکیان وتوویەتی زانست له سامان چاکتره ئەوەی تریان وتوویەتی بەڵکو سامان له زانست چاکتره، کەسێکیان ناردە لای عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس (خوای گەورە لێی ڕازی بێت) تا لەو بارەیەوه پرسیاری لێ بكات، ئەویش لەوەڵامدا وتوویەتی: بزانه که زانست له چەند ڕوویەکەوه له سامان شەرەفمەندتره لەوانە: 
یەکەم:- له ڕاستیدا زانست میراتی پێغەمبەرانه (سەلامی خوایان له سەر بێت)، ماڵ و سامانیش میراتی فیرعەون و خراپەکارانه.
دووەم:- زانست خاوەنەکەی دەپارێزی بەڵام خاوەن سامان سامانەکەی دەپارێزێت و پاسەوانی دەکات. 
سێیەم:- خوای گەوره ماڵ و سامان دەدات بە ئەو کەسانەی خۆشی دەوێن و ئەوانەشی خۆشی ناوێن، بەڵام زانست تەنها بەو کەسانە دەبەخشێت کە خۆشی دەوێن.
چوارەم:-زانست به بەخشین و خەرجكردن کەمناکات، بەڵکو زیاد دەکات؛ بەڵام سامان به خەرجكردن و بەدانی به که سانیتر کەم دەکات. 
پێنجەم:- خاوەنی زانست نامرێ کردەوەی تا ڕۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت، هەروەها کردەوه و زانستەکەی لەگەڵیدایه؛ بەڵام ساماندار دەمرێ و کردەوەکەی تەواو دەبێ سامانەکەی دەمێنێتەوه بۆ کەسانی. 
شەشەم:- خاوەن زانست له گۆڕدا سزا نادرێ و تووشی ناڕەحەتی نابێت بەڵام خاوەن سامان سزادەدرێ له گۆڕدا و تووشی ناڕەحەتی و دەبێت. 
حەوتەم:- خاوەن سامان له ڕۆژی قیامەتدا پرسیاری لەسەر هەر درهەم و دینارێك لێدەکرێ که چۆن به دەستیهێناوه و له چیدا خەرجیكردووه لێپێچینەوەی لەگەڵ دا دەکرێ، بەڵام خاوەنی زانست له سەر هەر مەسەلەیەك پلەیەکی هەیه بەڵکو لەسه ر هەر پیتێك چاكەیەك بۆ هەر پیتێکیش له پیتەکانی قورئانی پیرۆزیش ده چاکەی بۆ دەنوسرێ ئەگەر به لەبەر نەیخوێنێ ئەگەر به لەبەریش بیخوینێ ئەوا  ئەگه ر له غەیری نوێژدا بیخوینێ ئەوا بۆ هەر پیتێك سەد چاکەی هەیه، ئەگەر له نوێژیشدا بیخوینێ ئەوا بو هەر پیتێك هەزار چاکەی بۆ دەنوسرێ.



 1096
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی