بەرهەمی نوسراو

کردەوەی ئاسان و پاداشتی گەورە لە مانگی خێر و بەرەکەت (رەمەزان)

کۆمەڵێک کردەوە هەیە کە ئاسانن لە جێبەجێ کردن بەڵام پاداشتێکی زۆریان هەیە، بۆیە لەم مانگی ڕەمەزانەدا هەوڵ بدە بەرنامەیەکی چڕ و پڕ دابنێی بۆ ئەنجام دانی ئەم کردەوانە ڕۆژانە:
1. خوێندنی جوزئێک لە قورئان ڕۆژانە، هەروەها زانینی مانای ئایەتەکان و تێفکرین لە ئایەتەکان.
2. ڕۆژانە 100 جار بڵێ سبحان الله، ئەمەش هەزار چاکەت بۆ دەنوسرێت (‌الْحَسَنَةُ ‌بِعَشْرِ ‌أَمْثَالَهَا)، وە هەزار خراپەشت دەسڕێتەوە، ئەمە بۆ هەموو مانگی ڕەمەزان = 30 x 1000 = 30000.
3. بۆ هەر ڕۆژێک ماڵێکی هەژار دیاری بکە لە نزیکەکانی خۆت، پاشان خەڵکی تر، یارمەتیان بدە، بە یارمەتی دانی مادی بێت یاخود دابین کردنی سەبەتی خۆراک، هەر جۆرە یارمەتیەکی تر بێت.
4. ئەنجامدانی نوێژی تەڕاویح لەگەڵ ئیمام تاوەکو تەواو دەبێت، بۆ ئەوەی لەم ئەجرە بێ بەش نەبیت ((مَنْ قَامَ ‌مَعَ ‌الْإِمَامِ ‌حَتَّى ‌يَنْصَرِفَ ‌كُتِبَ ‌لَهُ ‌قِيَامُ ‌لَيْلَةٍ)) واتە: هەر کەسێک لەگەڵ ئیمام نوێژی تەڕاوی بکات هەتاوەکو تەواو دەبێت، ئەوا شەو نوێژی تەواوی بۆ دەنوسرێت.
5. چوار ووشە هەن لای خوای گەورە زۆر خۆشەویستن، لێیان بێ ئاگا مەبە لە تەواوی ڕەمەزان، ئەوانیش بریتین لە (‌سُبْحَانَ ‌اللَّهِ ‌وَالْحَمْدُ ‌لِلَّهِ وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ)، خۆشبەختی بۆ ئەو کەسەی کەوا زۆر ئەم زیکرە دەخوێنێت.
6. ئامادە بوون لە پێش تەکبیرە ئیحرام لە مزگەوت و ئەنجامدانی نوێژەکان بە جەماعەت.
7. سەردانی کردنی گۆڕستان و دوعاکردن بۆ مردووان، ئەمەش قیامەتت بیردەخاتەوە .
8. گوێگرتن لە ئامۆژگارییەکان لە مزگەوت لەو کاتانەی کە لە مزگەوت مامۆستای مزگەوت وتار و ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن، یاخود لە ڕێگەی مۆبایل و تەلەفزیۆن گوێ لە وتار و ئامۆژگاری مامۆستایانی خاوەن عیلم و لەسەر سوننەت.
9. دوور کەوتنەوە لە کۆڕ و مەجلیسی غەیبەتکردن و شوێن عەیب و عاری خەڵکی، نزیک بوونەوە لەکۆڕ و مەجلیسی زیکر و قورئان خوێندن.
10. هەوڵ بدە کەفالەتی هەتیوێک بگریتە ئەستۆ، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: من و ئەو کەسەی کەوا کەفالەتی هەتیوێک دەکات لە قیامەتدا ئاواین (ئیشارەتی بۆ پەنجەی شایەتومان و باڵا بەرزە کرد).
11. ڕۆژانە فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دیاری بکە و هەوڵ بدە لەو ڕۆژەدا جێبەجێی بکەیت، وە بیگەیەنە بە خەڵکی و هەوڵ بدە خەڵکیش ئەو فەرموودەیە جێبەجێ بکەن.
12. ئەو کارە خراپانەی لە پێش ڕەمەزان ئەنجامت داوە دیاریان بکە و هەوڵ بدە لەجێگەی ئەو کارانەی کاری باش ئەنجام بدەیت.
13. هەوڵ بدە هەموو ڕۆژێک چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لە بەر بکەیت، ئەگەر هاتوو ڕۆژی (10) ئایەت لەبەر بکەیت ئەوا لەتەواوی مانگی ڕەمەزان 300 ئایەتت لەبەرکردووە.
14. ئەگەر دەتەوێت بە یەک ڕۆژ دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بیت ئەوا بەربانگ بۆ برایەکت بکەرەوە ئەگەر بە لەتە خورمایەکیش بێت.
15. دوور کەوتنەوە لە هاوڕێی خراپ، وە نزیک بوونەوە لە هاوڕێی باش زیادکردنی هاوڕێی باش.
16. هەستانەوە بۆ پارشێو، زۆر داوای لێخۆشبوون کردن.
17. سەردانی کردنی خزم و نزیکان بەجێ گەیاندنی سیلەی ڕەحم.
18. هەوڵ بدە ئەگەر کەمیش بێت هەموو ڕۆژێک صەدەقە و خێرێک بکەیت.
19. گەڕان بەدوای شەوی قەدر و زیندوو کردنەوەی شەوەکە بە نوێژ و عیبادەت.
20. ئیعتیکاف کردن و مانەوە لە مزگەوت بەمەبەستی ئەنجامدانی عیبادەت و خواپەرستی ئەگەر بۆ ماوەی یەک شەو و ڕۆژیش بێت.

 1326
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی