بەرهەمی نوسراو

مافی ژن و ڕێکخراوە جێندەرییەکان

یەکەم: ئاینی پیرۆزی ئیسلام واجبی کردووە لەسەر پیاو نەفەقە و پێداویستییەکانی ژیان بۆ ئافرەت دابین بکات چ وەک (دایک، کچ، خوشک، هاوسەر)، بەڵام ڕێکخراوە جێندەرییەکان ژن و پیاو دەبێت بەیەکەوە کاربکەن بۆ ئەوەی خەرجیەکانی ژیانی دابین بکەن.
دووەم: ئاینی پیرۆزی ئیسلام واجبی کردووە لەسەرمان کەوا کاتێک ئافرەتان پیر دەبن و پەکیان توانای کارکردنیان نەماوە بەجوانترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، وە خوای گەورە ڕازی بوونی خۆی بەستوەتەوە بەڕازی بوونی دایک و باوک، بەڵام ڕێکخراوە جێندەرییەکان ئافرەت تا گەنج و جوانە ئیشیان پێیەتی دواتر کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە، فڕێ دەدرێتە خانەی بەساڵاچووان.
سێیەم: ئاینی پیرۆزی ئیسلام فێری داوێن پاکیمان دەکات، بەڵام ڕێکخراوە جێندەرییەکان دەڵێن: هەر کەسێک ئازادن لەوەی لەدەرەوەی خێزان پەیوەندی ناشەرعی هەبێت.
چوارەم: ئاینی پیرۆزی ئیسلام فرەژنی داناوە و ڕێگەی پێداوە پیاو دەتوانێت تا چوار هاوسەری هەبێت بەڵام بەمەرجێک کە بتوانێت دادپەروەر بێت لەنێوانیان دا، بەڵام ڕێکخراوە جێندەرییەکان باوەڕیان بە فرەژنی نییە، بەڵام فرە دۆستی و ڕابواردن لەگەڵ ئافرەتان بەڕێگەی ناشەرعی بە ڕەوا دەزانن، هیچ کێشەیەک نییە پیاوان و ئافرەتان ئازادن چی دەکەن و چی ناکەن.
پێنجەم: ئاینی پیرۆز ئیسلام داوا دەکات ئافرەتان داپۆشراو بن، چونکە ئەمە خێرترە بۆیان لەوەی کە دانەپۆشراو بن، بەڵام ڕێکخراوە جێندەرییەکان داپۆشراوی بە دواکەوتوویی دەزانن، لەکاتێک زۆربەی ئەو کێشانەی کەوا توشی ئافرەتان دەبێت بەهۆی جل و بەرگەکانیانەوەیە.
شەشەم: خوای گەورە کاتێک ئینسانەکانی بەدوو ڕەگەزی جیاواز دروست کردووە، هەر خۆشی شارەزایە چ شتێک بۆ ئافرەت دەگونجێت و چ شتێک بۆ پیاو، بۆیە خوای گەورە دەفەرمووێت: ﵟ‌وَلَيۡسَ ‌ٱلذَّكَرُ كَٱلۡأُنثَىٰۖﵞ چونکە پێکهاتەی ژن و پیاو وەک یەک نییە بۆیە کۆمەڵێک ئەرک لەسەر پیاوان واجب کراوە، لەسەر ئافرەتان واجب نییە، بەڵام لە ڕێکخراوە جێندەرییەکان دەڵێن ژن و پیاو یەکسانن لە هەموو ئەرک و مافێک، ئەمەش زوڵمە لە ئافرەت دەکرێت.
حەوتەم: لە ئیسلامدا ئافرەت وەک شاژن لەماڵەوە سەیر دەکرێت، بەڵام لە ڕێکخراوەکاندا ئافرەت وەک کاڵایەک سەیر دەکرێت، تاوەکو جوانە و بەرچاوە ئیشیان پێیەتی، هەر کاتێک ئیشیان پێی نەما کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە.


 575
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی