بەرهەمی نوسراو

شیفا لە سێ شت دایە

نەخۆشی یەکێکە لە دیارییەکانی خوای پەروەردگار بۆ بەندەکانی، هۆکاری سڕینەوەی تاوانەکانە، هەروەها هۆکاری بەرز بوونەوەی پلەی بەندەیە، هەندێک لە بەندەکان خوای گەورە پلەیەکی بۆ داناوە بە کردەوەکانی ناگات بەو پلەیە خوای گەورە توشی تاقیکردنەوەی دەکات لە لاشەی یاخود ماڵی یان منداڵەکانی، ئەویش ئارام دەگرێت لەسەری و هەتا دەگات بەو پلەی کە خوای گەورە بۆی داناوە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە فەرموودەیەکدا دەفەرمووێت: ((الشِّفَاءُ فِي ثَلَاثَةٍ: شَرْبَةِ عَسَلٍ، وَشَرْطَةِ مِحْجَمٍ، وكيَّة نَارٍ، وَأَنْهَى أُمَّتِي عَنِ الْكَيِّ)) (أخرجه: البخاري: 5356)، واتە: (شیفای هەموو دەردەکان لەسێ شتدایە: شەربەتی هەنگوین ـ واتە دەبێت بەشێوەی شەربەت بیخواتەوە ـ وە شیفا لە تیخی کەڵەشاخدایە ـ مەبەست پێی شوێنی برینەکەیتی کە خوێنی لێ دێتە دەرەوە ـ وە سێیەم شت کەوا شیفای تێدایە بریتییە لە داغکردن، بەڵام من نەهیم کردووە لە ئوممەتەکەم کەوا داغکردن بۆ شیفا بەکاربهێنن).
عمرانی کوڕی حوصەین خوای گەورە لێی ڕازی بێت توشی نەخۆشییەک بوو ماوەی سی ساڵ لەسەر جێگا بوو، دەیفەرموو: یاد و ستایشی فریشتەکانم گوێ لێبوو قسەیان لەگەڵ دەکردم، سەلامیان لێ دەکردم، ئەوەندە ئارامگر بووم لەسەر نەخۆشییەکەم، تا دواتر ووتیان: داغکردن زۆر چاکە بەکاری بهێنە چاک دەبێتەوە، دەڵێت: ووتم پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نەهی کردووە لە داغکردن، زۆریان لێ کردم منیش بەکارم هێنا، لەو ڕۆژەوە گوێم لە دەنگی فریشتەکان نەبوو و کۆتایی پێ هات، هەتاوەکو تەوبەم کردو زۆر (أستغفر الله)م  کرد، پاشان دووبارە گوێم لەدەنگ و یادیان دەبوو، سڵاویان ئەکرد و نزیک ئەبوونەوە لە من و هەستم پێ دەکردن(أخرجه: ابن سعد في (الطبقات): 4/216).
كەوابێت داغکردن لە حاڵەتی زۆر زەڕوری دا نەبوو بەکارنەیەت باشە.



 1762
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی