بەرهەمی نوسراو

بەهێزی و ئەمینی مەرجە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری موسڵمانان

بێگومان بەڕێوەبردنی کاروباری موسڵمانان کارێکی ئاسان نییە و زۆر زەحمەتە، وە ئەگەر ویستمان کەسێک دەسەڵاتی پێ بدەین یان بیکەین بە دەسەڵاتدار دەبێت ئاگامان لەیاسای خوای گەورە بێت، ئەم کەسە بەم یاسایە بپێوین، خوداى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ خَيْرَ مَنِ اسْتَأْجَرْتَ الْقَوِيُّ الْأَمِينُ}القصص26، كەواتە لەبەڕێوەبردنی هەموو كارەكاندا یاسای خوا دوو مەرجی سەرەكی داناوە، ئەوانیش یەکەمیان: بەهێز بێت، و دووەمیان: ئەمین و دەست پاک بێت، بەهێز بێت لە عەمەلەكەدا لەجێبەجێ كردنی كارەكەدا وەجێی متمانەش بێت، بۆیە دەبینین کەسێک شۆفێری زۆر باشە، بەڵام لەبەرئەوەی دڵسۆز نییە بۆ کارەکەی ئەوا خۆی سەیارە و خەڵکیش لەناو دەبات، جیبرئیل علیە سلام خوای گەورە بەچی وەسفی دەكات بەدوو شت بەم دوو شتە گەورەیە {شَدِيدُ الْقُوَى}النجم5، لەولاوە خوای گەورە تبارك وتعالى وەصفی دەكات {مُطَاعٍ ثَمَّ أَمِينٍ }التكوير21، جبرئیل بەهێزترین مەلائیكەتی خوایە تەواو ئەمینە بەوەی پێی سپێراوە كە گەیاندنی پەیامەكەی پێغەمبەرە علیە صلاة وسلام، وە هەروەها پێغەمبەر سولیمان عفریتەكە پێی وت چی؟ {وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ}النمل39، واتە: (بەڕاستی من بۆ ئەو کارە خۆم بە بەهێز و ئەمین دەزانم)، واتە متمانەت هەبێت و دڵنیابە هیچ لەو عەرشە نادزم و كەم ناكەمەوە، پرسیاریان لە ابن تیمیە كرد سەبارەت بە کەسێکی بەهێز و فاجر، وە کەسێکی لاواز و ئەمین ئایا کامیان دەسەڵات بگرنە دەست؟ فەرمووی: فاجرەكە قوەتەكەی بۆ موسڵمانانە و فجورەكەی بۆ خۆیەتی بەڵام باوەڕدارەكە چاكەكەی بۆ خۆیەتی و زەعیفیەكەی بۆ موسوڵمانانە، بۆیە إیمامی عومەر لەدوعاكانیا دەی فەرموو: خوایە پەنا ئەگرم بەتۆ لە فاجرێکی بەهێز و ئەمینێکی لاواز، إیمامی شعبیش دەفەرموێت: فیتنە هات بەڵام نەئەو فاجرە قەویە بوین نەئەو تەقیە زەعیفەش بوین هیچیشمان پێنەكرا لەنێوانیاندا.



 713
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی