بەرهەمی نوسراو

لە نوێژەکانتاندا ئاگاداری سوجدە و ڕکوع بن!!

ئەنجامدانی نوێژ بە ڕێک و پێکی و بە خشوع و ئارامگری هۆکارە بۆ قەبوڵ بوونی نوێژ، لە چەند فەرموودەیەکدا ترسناکی نەبردنی سوجدە و ڕکوع بەتەواوەتی خراوەتە ڕوو:
لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم هاتە مزگەوتەوە، پیاوێکیش هاتە مزگەوتەوە دوو ڕکات نوێژی کرد، پاشان چوو بۆ لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم و سەلامی لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کرد، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم وەڵامی سەلامەکەی دایەوە و فەرمووی: « ‌ارْجِعْ ‌فَصَلِّ، ‌فَإِنَّكَ ‌لَمْ ‌تُصَلِّ » بگەڕێوە نوێژ بکە، چونکە تۆ نوێژت نەکردووە، دوو ڕکات نوێژی تر کرد، پاشان هاتەوە لای پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سەلامی لێکرد، پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دوو بارە پێی فەرموو : « ‌ارْجِعْ ‌فَصَلِّ، ‌فَإِنَّكَ ‌لَمْ ‌تُصَلِّ » بگەڕێوە نوێژ بکە، چونکە تۆ نوێژت نەکردووە، دوو ڕکات نوێژی تر کرد ، تا سێ جار ئەمەی دووبارە کردووە، پیاوەکە ووتی: سوێند بەوەی تۆی بەحەق ناردووە لەوە زیاتر هیچی تر نازانم، پاشان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم چونیەتی نوێژکردنی فێرکرد(1).
زانایان لە شەرحی ئەم فەرموودەیەدا دەفەرموون: هۆکار دووبارە کردنەوەی نوێژ بەو کەسە ئەوەبووە کە ئەو کەسە نوێژی کردووە بە پەلەپەل و سوجدە و ڕکوعی بەتەواوەتی نەبردووە.
لە فەرموودەی تردا هاتووە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێـت: «  إنَّ الرجلَ ليُصلِّي ستِّينَ سنةً و ما تُقبَلُ له صلاةٌ »(2) واتە: (پیاوی وا هەیە شەست ساڵ نوێژ دەکات، خوای گەورە یەک نوێژی لێ قەبوڵ نەکردووە).
عن حذيفة رضي الله عنه : ((‌رَأَى ‌رَجُلًا ‌يُصَلِّي، ‌فَطَفَّفَ، ‌فَقَالَ ‌لَهُ ‌حُذَيْفَةُ: مُنْذُ كَمْ تُصَلِّي هَذِهِ الصَّلَاةَ؟ قَالَ: مُنْذُ أَرْبَعِينَ عَامًا، قَالَ: مَا صَلَّيْتَ مُنْذُ أَرْبَعِينَ سَنَةً، وَلَوْ مُتَّ وَأَنْتَ تُصَلِّي هَذِهِ الصَّلَاةَ، لَمُتَّ عَلَى غَيْرِ فِطْرَةِ مُحَمَّدٍ صلى الله عليه وسلم، ثُمَّ قَالَ: إِنَّ الرَّجُلَ لَيُخَفِّفُ، وَيُتِمُّ وَيُحْسِنُ))(3) .
لە حوزیفەوە خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەگێڕنەوە  (پیاوێكی بینی نوێژی دەكرد بەپەلە بەرز دەبویەوە حزیفە وتی: لەكەیەكەوە نوێژ دەكەیت پیاوەكە وتی: ماوەی چل ساڵە حوزیفە وتی: چل ساڵە ئائاوا نوێژ دەكەیت دەبزانە ئەگەر لەسەر ئەم شێوە نوێژكردنە بمریت مردنەكەت لەسەر ڕێگای پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نییە. پاشان پێ‌ ی ووت: بە هێواش وبە تەواوی ڕێك و پێك نوێژەكەت بكە بەبێ‌ ناتەواوی).

-------------------------

(1) أخرجه: البخاري (760).
(2) صحیح الترغیب والترهیب: (529).
(2) أخرجه: النسائي (الكبرى) (608).

 


 356
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی