بەرهەمی نوسراو

خۆ بەگەورە زانین ڕێزی مرۆڤ دادەبەزێنێت و سوکی دەکات

ئیبن عەبباس خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی:: ((ما ‌مِنْ ‌آدَمِيِّ ‌إِلَاّ ‌وَفِيْ ‌رَأْسِهِ ‌حِكْمَةٌ ‌بِيَدِ ‌مَلَكٍ، ‌فَإِذا ‌تَواضَعَ ‌قِيْلَ ‌لِلْمَلَكِ: ارْفَعْ حِكْمَتَهُ، وَإِذا تَكَبَّرَ قِيْلَ لِلْمَلَكِ: ضَعْ حِكْمَتَهُ))(1). واتە: (هەر كەسێك لە نەوەی ئادەم لغاوێك بەسەریەوەیەتی وە بەدەستی فریشتەیەكەوەیە لە فریشتەكانی خودا ئەگەر ئەوكەسە خۆبەكەمزانی نواند بەفریشتەكە دەوترێت سەری بەرز بكەرەوە بەڵام ئەگەر خۆبەگەورەزانی نواند ئەوا بەفریشتەكە دەوترێت سەری نزم و نەوی بكەرەوە).
ئيمامى عومەرى كوڕى خەطاب خوای گەورە لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: (‌إِنَّ ‌الْعَبْدَ ‌إِذَا ‌تَوَاضَعَ ‌لِلَّهِ ‌رَفَعَ ‌اللهُ ‌حَكَمَتَهُ، وَقَالَ: ‌انتَعِشْ ‌نَعَشَكَ ‌اللَّه ‌وَهُوَ ‌في ‌نَفْسه ‌حَقيرٌ، وفِى أَعْيُنِ النَّاسِ كبِيرٌ، وَإِذَا تَكَبَّرَ وَعَدَا طَوْرَهُ وَهَصَهُ اللهُ إِلَى الْأَرْضِ ‌لَهُوَ ‌أَهْوَنُ ‌عَلَيْهِمْ ‌مِنَ ‌الْخِنْزِيرِ...)(2). واتە: (هەر كاتێك بەندە لەبەر خوا خۆی بەكەمزانی خوای گەورە جڵەوپلەی بەرز دەكاتەوە و پێ‌ی دەڵێت: بەرز بەرەوە خوا بەرزت بكاتەوە، ئیتر ئەو كەسە لە ناخی خۆیدا خۆی بەبچوك دەزانێت و لەپێش چاوی خەڵكاندا بەگەورەتر دەبینرێت وەبەندە گەر خۆی بەگەورەزانی و لەسنوری خۆی لایدا خوای گەورە نزمی دەكاتەوە لە زەوی وپێی دەڵێت: بێدەنگ بە خوا ڕیسوا و سەر شۆڕت بكات ئەو كەسە ئیتر لەناخی خۆیدا خۆی بەگەورە دەزانێت، بەڵام لەپێش چاوی خەڵكاندا بچووك و كەمە وە بێ‌ نزم ترە لەلایان لەبەراز..). 

-----------------------------

(1) أخرجه: الطبراني (الكبير) (12939), وقال المنذري في (الترغيب والترهيب)(4/16), رواه الطبراني والبزار واسنادهما حسن, وقال الهيثمي في (مجمع الزوائد) (8/82): اسناده حسن، وصَحّحه الشيخ الألباني في (السلسلة الصحيحة) (538).
(2) اخرجه: ابن أبي شيبة (المصنف) (9/90)، والبيهقي (شعب الإيمان) (7788) وقال محققه: اسناده حسن، وابن عبد البر (جامع بيان العلم) (948) وقال محققه: صحيح.


 446
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی