بەرهەمی نوسراو

فەزڵی ئارامگرتن لەسەر ئازاری دراوسێ

ئەبو زەڕی غەفاری خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم کە فەرموویەتی: « ثَلَاثَةٌ يُحِبُّهُمُ الله ... ‌والرَّجُلُ ‌يَكُونُ ‌لَهُ ‌الجَارُ يُؤذِيهِ جارُهُ فَيَصْبِرُ على أذَاهُ حَتَّى يُفَرِّقَ بَيْنَهُما مَوْتٌ أوْ ظَعْنٌ» (أخرجه: أحمد (5/151)، وابن أبي شيبة (5/302)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الجامع (30742)، والمشكاة (1922)، واتە: (سێ کۆمەڵ هەن خوای گەورە خۆشی دەوێت... پیاوێک دراوسێیەکی هەبێت و ئازاری بدات و ئەو ئارام بگرێت لەسەری تاوەکو مردن یان کۆچکردن لەیەکتریان جیا دەکاتەوە)، لە ڕێوایەتێکی تردا هاتووە: « ‌إِنَّ ‌الله ‌يُحبُّ ‌ثَلاثَةً .... ‌وَرَجُلٌ ‌كَانَ ‌له ‌جَارُ ‌سُوءٍ يُؤذِيه فَصَبرَ عَلَى أذاهُ [ ویحتسبه] حَتَّى يَكْفِيَه الله إِيَّاه بَحَياةٍ أو مَوْت [أو حادثٍ]» (أخرجه الحاکم في المستدرك (2/89)، وصححه الشيخ الألباني في (صحيح الترغيب) (2569) واتە: (خوای گەورە سێ کۆمەڵی خۆش دەوێت... لەوانە پیاوێک دراوسێیەکی خراپی هەبێت و ئازاری بدات بەڵام ئەو ئارام بگرێت لەسەری، وە چاوەڕێی پاداشتەکەی بێت لای خوای گەورە تا خوای گەورە ڕزگاری دەکات بە ژیان بێت یان بەمردن یان بە ڕووداوێک). 
طەحاوی ڕەحمەتی خوای لێبێت لەمانای ئەم فەرموودەیەدا دەفەرمووێت: وردبووینەوە لەم فەرموودەیەدا کە باس لەئارامگرتن دەکات لەسەر دراوسێی خراپ لە ئەنجامدا ئەوەمان بۆ دەرکەوت یەکێک لە مافەکانی دراوسێ بەسەر دراوسێکەیەوە ئەوەیە کە ڕێزی لێ بگرێت، هەر کاتێک ئەو کەسەش بەئازار نەبوو بەرامبەر دراوسێ خراپەکەی و ئارامی گرت لەسەری ئومێدی پاداشتی لای خوای پەروەردگاری هەبوو، ئەوکات ئەو کەسە وەک یەکێک وایە کە مافی هەبێت بەسەر بەرامبەرەکەی، بەڵام بەرامبەرەکەی ئەو مافەی بۆ نەگێڕێتەوە، هەر کەسێک بەم شێوەیە ڕەفتار بکات خوای گەورە خۆش دەوێت چونکە لەو کەسانەیە کە گوێڕایەڵی ئەون و دەستیان گرتووە بەوەی کە فرمانیان پێکراوە.



 981
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی