بەرهەمی نوسراو

باشترينی بەندەکانی خوا

پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: « ‌أَفْضَلَ ‌عِبَادِ ‌اللهِ ‌يَوْمَ ‌الْقِيَامَةِ ‌الْحَمَّادُونَ» (صحیح الجامع الصغیر: 2451) واتە: باشترین بەندەکانی خودا لە ڕۆژی دواییدا ئەوانەیان کە هەردەم سوپاس گوزار بوون لە هەموو کات و ساتەکاندا.
هەروەها پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: « خَيْرُ ‌النَّاسِ ‌أَنْفَعُهُمْ ‌للنَّاس» (صحيح الترغيب: 1/9)، واتە: باشترینی خەڵکی ئەوانەیانن کە بەسود ترین کەسانن بۆ ناو خانەوادە و خزمان و کۆمەڵگای خۆیان.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: «‌خَيْرُكُمْ ‌مَنْ ‌طَالَ ‌عَمُرُهُ، وَحَسُنَ خُلُقُه وَحَسُنَ عَمَلُهُ»، واتە: باشترینتان ئەوانەتانن کە تەمەن درێژن بەڵام ڕەوشت و ئاکارەکانیان جوانە.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: « ‌خِيَارُكُمْ ‌فِي ‌الْجَاهِلِيَّةِ خِيَارُكُمْ فِي الْإِسْلَامِ إِذَا فَقِهُوا» (أخرجه: أحمد: 10295، وقال محققه اسناده صحيح على شرط (مسلم)) واتە: چاکترینتان لە نەفامیدا چاکترینتانە لە ئیسلامدا گەر بە باشی لەئیسلام حاڵی بووبن.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: «‌خَيْرَ ‌النَّاسِ [خيركم] أَحْسَنُهُمْ ‌قَضَاءً» (صحيح الترغيب: 1752)، صحيح الجامع (2061). واتە چاکترینی خەڵکی ئەوانەتانن کە قەرزەکانیان زۆر بەجوانی ئەدەنەوە بە خاوەنەکانیان.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: « خَيْرُكُمْ ‌مَنْ ‌يُرْجَى ‌خَيْرُهُ، وَيُؤْمَنُ شَرُّهُ»(الجامع الصغیر: 2602)، واتە: چاکترینتان ئەوانەتانن کە ئومێدی هەموو باشەیەکتان لێدەکرێت، خەڵکی متمانەی تەواویان هەیە پێتان، ئەو جۆرە مرۆڤانە زیان ب هیچ کەسێک ناگەیەنن.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: « خَيْرُكُمْ ‌خَيْرُكُمْ ‌لأَهْلِهِ »(صحیح الجامع: 3311)، واتە: چاکترینتان ئەوانەتانن کە باشترینتانن بۆ هاوسەرەکانیان.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت:« ‌خِيَارُكُمْ ‌أَلْيَنُكُمْ ‌مَنَاكِبَ فِي الصَّلَاةِ »(صحیح الترغیب:496)، واتە: باشترینتان ئەوانەتانن کە شانیان نەرمە بۆ لای ڕاست و چەپیان لە ڕیزەکانی نوێژدا و ئازاریان نادەن.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: « ‌خَيْرُكُمْ ‌مَنْ ‌أطْعَمَ ‌الطَّعامَ ‌وَرَدَّ ‌السَّلامَ » (صحیح الجامع: 3318)، واتە: باشترینتان ئەوانەتانن کە خواردن دەدەن موسڵمانان، وەڵامی سەلامیان دەدەنەوە.
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: «خِيَارُ ‌عِبَادِ ‌اللهِ ‌مِنْ ‌هَذِهِ ‌الْأُمَّةِ ‌الَّذِينَ ‌إِذَا رُؤَا ذُكِرَ اللهُ لِرُوءيَتِهِمْ»(صحیح الترغیب: 2824).، واتە: باشترین بەندەکانی خودا لەم ئوممەتەی ئێمەدا، ئەوانەن کە بینینیان خودا بەبیری خەڵکی دەهێننەوە، ئامۆژگاریان دەکەن، هەردەم هانیان دەدەن بۆ چاکە، خۆ دوور دەگرن لە خراپە.

 

وەرگیراوە لە کتابی باشترین کارەکانی موسڵمان



 761
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی