بەرهەمی نوسراو

نوێژە سوننەتەکان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن

سوننەت وایە کەوا نوێژە سوننەتەکان لەماڵەوە ئەنجام بدرێت، ئەنجامدانی نوێژە سوننەتەکان لەماڵەوە خێرتر و باشترە وەک لە مزگەوت بە کۆدەنگی هەر چوار مەزهەبەکە.
 ئيبن عومەر خوای گەورە لە خۆی و باوکی ڕازی بێت دەفەرمووێـت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ((‌اجْعَلُوا ‌مِنْ ‌صَلَاتِكُمْ ‌فِي ‌بُيُوتِكُمْ، وَلَا تَتَّخِذُوهَا قُبُورًا)) (متفق علیه) واتە: (هەندێک لە نوێژەکانتان لە ماڵەکانتان بکەن، با ماڵەکانتان نەبێتە گۆڕستان)، پێشەوا نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێبێت دەفەرمووێت مەبەست پێی نوێژە سوننەتەکانە، وە لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی:((‌صَلُّوا ‌أَيُّهَا ‌النَّاسُ ‌فِي ‌بُيُوتِكُمْ، ‌فَإِنَّ ‌أَفْضَل ‌صَلَاةِ ‌الْمَرْءِ ‌فِي ‌بَيْتِهِ ‌إِلَاّ ‌الصَّلَاةَ ‌الْمَكْتُوبَةَ)) (صحیح الترغیب والرهیب :440)، واتە: (ئەی خەڵکینە لەماڵەکانتان نوێژ بکەن، چونکە باشترین نوێژی کەسێک نوێژەکەیەتی لەماڵەکەیدا جگە لە نوێژە فەڕزەکان)، لە سەنەدێکدا هاتووە سائبی کوڕی زەید دەفەرمووێت: (‌لَقَدْ ‌رَأَيْتُ ‌النَّاسَ ‌فِى ‌زَمَنِ ‌عُمَرَ ‌بْنِ ‌الْخَطَّابِ، ‌إِذَا ‌انْصَرَفُوا ‌مِنَ ‌الْمَغْرِبِ، ‌انْصَرَفُوا ‌جَمِيعًا ‌حَتَّى ‌لَا ‌يَبْقَى ‌فِي ‌الْمَسْجِدِ ‌أَحَدٌ، ‌كَأَنَّهُمْ ‌لَا ‌يُصَلُّونَ ‌بَعْدَ ‌الْمَغْرِبِ حَتَّى يَصِيرُوا إِلَى أَهْلِيهِمُ) (الجامع لعلوم لإمام أحمد: 162، وزاد المعاد في هدي خير العباد: 1/302) واتە: (لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتتاب خەڵکم بینی لەدوای نوێژی مەغریب هەموویان لە مزگەوت دەردەچوون، هەتا هیچ کەسێک لەمزگەوت نەدەمایەوە، وەک ئەوەی هیچ کەسێک نوێژی سوننەتی دوای نوێژی مەغریب ناکات، هەتا دەچوونەوە ناو ماڵ و منداڵەکانیان)، لە فەرموودەیەکدا دایکمان عائیشە خوای گەورە لێی ڕازی بێت چۆنیەتی نوێژە سوننەتەکانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆمان ڕوون دەکاتەوە و دەفەرمووێت: ((كَانَ يُصَلِّي فِي بَيْتِي قَبْلَ الظُّهْرِ أَرْبَعًا، ‌ثُمَّ ‌يَخْرُجُ ‌فَيُصَلِّي ‌بِالنَّاسِ، ‌ثُمَّ ‌يَدْخُلُ ‌فَيُصَلِّي ‌رَكْعَتَيْنِ. ‌وَكَانَ ‌يُصَلِّي ‌بِالنَّاسِ ‌الْمَغْرِبَ ثُمَّ يَدْخُلُ فَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ، وَيُصَلِّي بِالنَّاسِ الْعِشَاءَ وَيَدْخُلُ بَيْتِي فَيُصَلِّي رَكْعَتَيْنِ... وَكَانَ إِذَا طَلَعَ الْفَجْرُ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ)) (صحیح مسلم: 730) واتە: (پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە ماڵەکەی من چوار ڕکات سوننەتی پێش نوێژی نیوەڕۆی دەکرد، پاشان دەردەچوو نوێژی بۆ خەڵکی دەکرد ـ مەبەست پێی نوێژی نیوەڕۆیە، پاشان دەهاتەوە دوو ڕکات نوێژی سوننەتی دەکرد، وە نوێژی مەغریبی لەگەڵ خەڵکی دەکرد و پاشان دەهاتەوە ماڵەوە دوو ڕکات نوێژی سوننەتی دەکرد، وە نوێژی عیشای بۆ خەڵکی دەکرد و دەهاتەوە ژوورەوە دوو ڕکات نوێژی دەکرد، وە کاتێکیش فەجر دەکەوت کاتی نوێژی بەیانی دەهات دوو ڕکات نوێژی ئەنجام دەدا)، زانایان لە ڕاڤەی ئەم فەرموودەیەدا دەفەرموون: ئەم فەرموودە ئەوەی تێدایە کەوا نوێژە وسوننەتەکان لە ماڵەوە ئەنجام بدرێن.



 1254
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی