بەرهەمی نوسراو

تەنها ئەمە بەسە بۆ فەزڵی نوێژی جەماعەت

بێگومان نوێژی جەماعەت فەزڵ و پاداشێکی زۆری هەیە، لە چەندین فەرموودەدا پێغەمبەری خوا  صلى الله علیه وسلم فەزڵ و پاداشتی نوێژی جەماعەتی بۆمان ڕوون کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی دوو کردەوە لە نوێژی جەماعەت خوای گەورە لە تاوانەکانی ڕابردوومان خۆش دەبێت، کە ئەگەر نوێژی جەماعەت تەنها ئەم دوو فەزڵەی هەبێت ئەوا بەسیەتی.
یەکەم: ئەبو هوڕەیرە خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی:«إِذَا قَالَ أَحَدُكُمْ آمِينَ، ‌وَقَالَتِ ‌الْمَلَائِكَةُ ‌فِي ‌السَّمَاءِ ‌آمِينَ، ‌فَوَافَقَتْ ‌إِحْدَاهُمَا ‌الْأُخْرَى، ‌غُفِرَ ‌لَهُ ‌مَا ‌تَقَدَّمَ ‌مِنْ ‌ذَنْبِهِ» (البخاری: 781) واتە: ( ئەگەر یەکێک لە ئێوە ووتی آمین، وە فریشتەکانیش لە ئاسمان ووتیان آمین، ئەگەر آمینی یەکێکتان هاوکاتی فریشتەکان بوو ئەوا خوای گەورە لە تاوانەکانی ڕابردوو خۆش دەبێت)، بۆیە لەکاتی نوێژە جهریەکان کاتێک ئیمام سوڕەتی فاتیحە دەخوێنێت نابێت پێشی بکەوین لە ووتنی ئامین، دەبێت لەدوای ئیمامەوە بڵێین ئامین بەهیوای ئەوەی ئامینی ئێمە هاوکات بێت لەگەڵ ئامینی فریشتەکان و لەم فەزڵە گەورەیە بێ بەش نەبین.
دووەم: لە فەرموودەیەکی تردا ئەبو هوڕەیرە خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: «‌إِذَا ‌قَالَ ‌الْإِمَامُ: ‌سَمِعَ ‌اللهُ ‌لِمَنْ ‌حَمِدَهُ، فَقُولُوا: اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ، فَإِنَّهُ مَنْ وَافَقَ قَوْلُهُ قَوْلَ الْمَلَائِكَةِ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ.» (البخاري: 3228) واتە: (ئەگەر ئیمام ووتی (‌سَمِعَ ‌اللهُ ‌لِمَنْ ‌حَمِدَهُ) ئێوەش بڵێن: (اللَّهُمَّ رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ) لەبەرئەوەی هەر کەسێک ووتەکەی هاوکاتی ووتەی فریشتەکان بێت ئەوا خوای گەورە لە تاوانی ڕابردووی خۆش دەبێت).


 756
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی