بەرهەمی نوسراو

ئەنجام دانی تاوان لە پەنهانیدا کردەوەکان بەتاڵ دەکاتەوە

پێویستە لەسەر ئادەمیزادی ژیر كە تێبكۆشێت بۆ ئەوەی تەرازووەكەی قورس بكات بە كاری چاكە، و دوورە پەرێزی بكات لەو تاوانانەی كە سەرجەم كردەوەكانی پووچ دەكاتەوە و هیچ كێشێك بۆ كارەكانی دانانێت و لەو تاوانانەش بە تایبەت ئەنجامدانی ئەو شتانەی كە حەرام و قەدەغەكراون و دوور لە چاوی خەڵكان، واتە بە پەنامەكی، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ((لأعلَمَن أقواماً مِن أُمتي يأتُون يَوم ألقيامة بحسنات أمثَال جِبال تُهامَة بيضاً، فَيَجعَلها الله عز وجل هَباءً منثوراً قال ثوبان: يا رسول الله صِفهم لَنا، جَلِّهمْ لناً، ان لاتكون منهم ونَحن لا نعلمُ قال: اما إنهم إخوانكم و من جلِدتِكم، و يأخذون من اللّيلِ كما تأخذُونَ و لكِنّهُم أَقوامٌ، إذا خَلوا بمِحارِم الله، انِتهكُوهَا))(1) واتە:  (كەسانێك لە ئومەتەكەم دەزانم كە دێن لە ڕۆژی كۆتاییدا و چاكەكانیان بە نموونەی چیاكانی توهامە گەورە و سپین خوای گەورەش دەیكات بە تۆزی با بردوو، ثوبان وتی: ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بۆمان وەصف كە و بۆمان ڕوون بكەرەوە نەوەك ئێمەش لەوان ببین وبە خۆمان نەزانین، فەرمووی: ((بەڵام ئەوانە براتانن وە لە ئێوەن و ئەو شەونوێژانەی ئێوە دەیكەن ئەوانیش دەیكەن، بەڵام ئەوانە كۆمەڵانێكن ئەگەر شتە حەرامەكانیان بۆ ڕێك كەوت بە پەنا مەكی ئەنجامی دەدەن و خۆیانی لێ‌ ناپارێزن)).
----------
(1) أخرجه: ابن ماجة (4245)، و صححه الشيخ الألباني في (صحيح سنن ابن ماجة) (3423)، و(السلسلة الصحيحة) (505)، و (صحيح الجامع) (5028).


 919
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی