بەرهەمی نوسراو

هەڵوێستی موسڵمان کاتێک کەسێک لەلای غەیبەت دەکرێ

پیاوێک هاتە لای عومەری کوڕی عبد العزیز ڕەحمەتی خوای لێ بێت، باسی پیاوێکی کرد بە شتێک، عمر پێی ووت: ئەگەر دەتەوێت واز لەو کارە دەهێنین ـ مەبەستی ئەو پیاوە کە باسی کردووە ـ ، وە ئەگەر تۆ درۆزن بیت ئەوا تۆ لە ئەهل و کۆمەڵەی ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرمووێت: [إِن جَاءكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَأٍ فَتَبَيَّنُوا] (الحجرات: 6)، واتە: (ئەگەر فاسقێک هەواڵێکی بۆ هێنان ئەوا لێی بکۆڵنەوە زوو بڕیار مەدەن)، وە ئەگەر ڕاستیش بکەیت دەبیت بە ئەهلی ئەم ئایەتە [هَمَّازٍ مَّشَّاء بِنَمِيمٍ] (القلم: 11)، واتە: (ئەوانەی بەشوێن عەیبی خەڵکیدا دەگەڕێن و دوزمانی دەکەن و فیتنە دەگێڕن)، وە ئەگەریش دەتەوێت تا عەفوت بکەم، پیاوەکە ووتی: عەفوم بکە ئەی پێشەوای ئیمانداران، جارێکی تر ناگەڕێمەوە سەر ئەو کارە(1).
لە ئەثەرێک دا هاتووە فضلی کوڕی باوکی عیاش دەڵێت: دانیشتبووم لای وەهبی کوڕی مونەبیهـ، پیاوێک هات ووتی: بەلای فلان کەس تێپەڕیم جنێوی پێتدا، وەهب لێی توڕە بوو، ووتی: شەیتان نێردراوێکی تری دەست نەکەوت جگە لە تۆ بۆ ئەوەی ئەمەی بۆ بگەیەنیت(2).
عوف دەڵێت: چووم بۆ لای ابن سیرین باسی حەججاجم کرد، ابن سیرین ووتی: بەڕاستی خوای گەورە حاکمێکی دادپەروەرە، تۆڵە لەو کەسە دەسەنێتەوە کەوا غەیبەتی حەججاج دەکات، هەروەک چۆن تۆڵە لە حەججاج دەسێنێتەوە کە زوڵم لە خەڵکی دەکات(3).

------------

(1) إحیاء علوم الدین للغزالی: 3/156.
(2) صفة الصفوة، لابن الجوزی (1/457).
(3) فاکهة المجالس، وحید بن عبد السلام بالي: (242).

 

 756
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی