بەرهەمی نوسراو

فەزڵ و چاکەی یەکتری لەیاد مەکەن

یەکێک لەو یاسا جوانانەی کەوا قورئانی پیرۆز فێرمان دەکات بریتیە لە لەبیرنەکردنی فەزڵ چاکەی یەکتری، خوداى گەورە دەفەرموێت: { وَلاَ تَنسَوُاْ الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ} (البقرة237)،واتە: ( ئەو فەزڵ و چاكەیەی كە لە نێوانتاندا هەبووە بیری مەكەن).
هەركەسێك چاکەیەكی بەرامبەرت كرد تۆ قەرزاری ئەوى، چاکەکەیت لەبەر چاوبێت. مطعمي كوڕی عدی یەکێک بوو لە موشریکەکان دوای ئەوەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە طائف گەڕایەوە ڕێگەی دا بە پێغەمبەر صلى الله علیە وسلم لە طائيفه وه بگەڕێتەوە بۆ مەككە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە جەنگی بەدردا کاتێک حەفتا موشریکیان بە دیل گرت، ووتی: ئەگەر مطعمی کوری عودەی ئێستا زیندوو بوایە، ئەگەر داوای بکردایە ئەوا هەر حەفتا ئەسیرەکەم بۆ ئازاد دەکرد، ئەمە لەپای چی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەم کارەی دەکرد؟ بێگومان لەپای ئەو چاکەیەی کاتی خۆی مطعم لەگەڵ پێغەمبەردا صلى الله علیه وسلم کردوویەتی، ئەم فەرموودەیە ئەوەمان فێردەکات لەگەڵ بێ باوەڕیشدا نابێت بێوەفا بین و چاکەکانیان لەبیر بکەین، خوای گەورە یاساكەی بەم جۆرەیە نابێت پێش هەموو شت بەرامبەر خوای خۆت بێوەفا بیت خوداى گەورە چی نەداوە پێت، هیدایەتی داویت، لەشێکی ساغ و ماڵ و منداڵی پێدوایت،هەروەها بێوەفا مەبە بەرامبەر پێغەمبەرەكەت علیە الصلاة والسلام  بێوەفا مەبە بەرامبەر ئەو دایك و باوكە! بێوەفا مەبە بەرامبەر ئەو کەسەی فێری پیشەیەک و کارێکی کردیت، کەواتە پێویستە لەسەرمان هەر کەسێک چاکەی بەسەرمانەوە هەبوو ئەوا چاکەکەی لەبیر نەکەین، بەڵام ئەوەشمان بیر نەچێت کاتێک چاکەمان لەگەڵ کەسێک کرد منەت نەکەین بەسەریەوە.

 

 624
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی