نەخۆشی و بەڵا و موسیبەت دەروازەیەک بۆ سڕینەوەی تاوانەکان
نەخۆشی و بەڵاو موسیبەت یەکێکە لەو هۆکارانەی کەوا بەندە بەهۆیەوە خوای گەورە گوناهی بەندە دەسڕێتەوە، بەمەرجێک صەبر و ئارامی هەبێت لەسەر نەخۆشیکەی و ئەو بەڵاو موسیبەتانەی کە توشی بەندە دەبێت و ناشکوری نەکات، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت:(( عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ، إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ، فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ، صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ))(1)، واتە: (سەرم سوڕماوە لەکاری ئیماندار، ئەمەش بۆ کەس نییە جگە لە ئیماندار، ئەگەر توشی خۆشییەک بوو ئەوا شوکرانەی خوا دەکات، ئەمەش خێرە بۆی، وە ئەگەر توشی ناخۆشییەک بوو، ئەوا ئارام دەگرێت ئەمەش هەر خێرە بۆی)، کەواتە ئیماندار توشی هەر بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشییەک ببێت ئەوا خێرە بۆی، لە فەرموودەیەکدا پێغەمبەری ئازیز صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: ((مَا مِنْ مُسْلِمٍ يُصِيبُهُ أَذًى، مَرَضٌ فَمَا سِوَاهُ، إِلَّا حَطَّ اللَّهُ لَهُ سَيِّئَاتِهِ، كَمَا تَحُطُّ الشَّجَرَةُ وَرَقَهَا))(2) واتە: (هەر موسڵمانێک توشی هەر نەخۆشیەك بێت و ئازاری پێبگات، ئیلا خودای گەورە ئەم نەخۆشیەی دەكاتە هۆکاری سڕینەوەی گوناهەكانی و لابردن وهەڵوەرینی گوناهەكانی، وەكو چۆن گەڵاكان بە درەختەوە هەڵدەوەرێن)، وە لەفەرموودەیەکی تردا دەفەرمووێت: ((إنَّ اللهَ تعالى يَبتلِي عبدَهُ المؤمن بالسَّقَمِ ؛ حتى يُكفِّرَ عنهُ كلَّ ذنْبٍ))(3) واتە: (خودای گەورە بەندەكەی خۆی نەخۆش دەخات بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشیەی بكاتە هۆكاری سڕینەوەی هەموو تاوانەکانی)، كەواتە توشبوون بە بەڵاو موسیبەت و نەخۆشی هۆکارە بۆ سڕینەوەی تاوانەکان و بەرز بوونەوەی پلەی بەندە.
بەڵام چەند مەرجێک هەیە بۆ ئەوەی ئەم نەخۆشیە ببێتە مایەی لێخۆش بوونی خوای گەورە، لەوانە:
مەرجی یەکەم: ئەگەر نەخۆشیەک یان موصیبەتێکی توش بوو، نەڵێت فڵان كەس توشی كردم، بەڵکو بڵێت خودای گەورە توشی كردوم، واتە ئەم نەخۆشیە یان ئەو موصیبەتە لە خوداوەیەو دەسەڵاتی خودایە، هەروەک چۆن پێغەمبەر ئیبراهم ـ علیه الصلاة والسلام ـ وەكو ئەدەبەن نەخۆشی نەخستە پەنا خودا، فەرموی:{وَإِذَا مَرِضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ }الشعراء80 واتە: (ئەگەر نەخۆش كەوتم ئەوا خوای گەورە شیفام دەدات)، نەیفەرموو خودا نەخۆشی خستم، چونكە خودای گەورە ئیشەكانی هەمووی خێرە بۆ ئینسان، لەبەرئەوە دیارە هەر نەخۆشیەكمان توشبوو نەیكەینە هۆكا.
مەرجی دووەم: تەنها داوا لە خودا بكات بۆ لابردنی ئەم موصیبەتە، یان ئەم ناڕەحەتیە، یان ئەم نەخۆشیە.
مەرجی سێیەمیش لە هەندێك فەرموودەی ترا ئەفەرمێت ئەگەر سوپاسی خودای كرد لەسەر ئەو نەخۆشیە، لەسەر ئەو كێشەیەی كە بۆی هاتۆتە پێش، ئینجا خودای گەورە دەیكاتە سەبەبی ئەوەی گوناهەكانی بسڕێتەوە.
-------------------------
(1) أخرجه: مسلم (2999).
(2) أخرجه: البخاري (5660).
(3) أخرجه: الشيخ الألباني بإسناد صحيح في (صحيح الجامع الصغير) (1870).
|