بەرهەمی نوسراو

ئەو کارانەی سوننەتن لە ڕۆژی عەڕەفەدا ئەنجام بدرێن

ڕۆژی عەڕەفە بریتییە لە باشترین و چاکترین ڕۆژەکان لەلای خوار گەورە، بریتییە لەو ڕۆژەی خوای گەورە سوێندی پێی خواردووە، چۆن ڕۆژی پیرۆزی هەفتانە ڕۆژی جومعەیە، ئاواش ڕۆژی پیرۆزی ساڵانە بریتییە لە ڕۆژی عەڕەفە، ڕۆژی عەڕەفە تاکە ڕۆژی لە ساڵە خوای گەورە تێیدا دێتە خوارەوە بۆ ئاسمانی دونیا، ڕۆژی لێخۆشبوونی خوای گەورەیە بۆ بەندەکانی، ڕۆژی زیکر و یادی خوای گەورەیە، ڕۆژی وەڵامدانەوەی پاڕانەوەکانە، بێگومان گەورەیی ئەو ڕۆژە موبارەکە کردەوەش تێیدا موبارەکە، هەندێک لەو کار و کردەوانەی کەوا سوننەتە لەم ڕۆژەدا ئەنجام بدرێت:
یەکەم: بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەڕەفە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمووێت: ((صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ، أَحْتَسِبُ عَلَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ، وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ)) (رواه مسلم:1162)، واتە: (بەڕۆژوو بوونی ڕۆژی عەڕەفە، ئومێد دەکەم خوای گەورە بیکات بە کەفارەتی تاوانەکانی ساڵێکی پێشوو وە ساڵی دواتر).
دووەم: دوعا و پاڕانەوە لەڕۆژی عەڕەفە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سەبارەت بە دوعا کردن لەڕۆژی عەڕەفە دەفەرمووێت: دەفەرمووێت: ((خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي: لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)) (رواه الترمذي: 3585، وصصحه الشيخ الألباني في مشكاه المصابيح (2598)، واتە: (خێرترین و باشترین دوعا دوعای ڕۆژی عەڕەفەیە، وە باشترین زيكر و دوعایەک من پێغەمبەرانی پێش من وتبێتیان (لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)ە).
سێیەم: زیکر و یادی خوای گەورە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: ((مَا مِنْ أَيَّامٍ أَعْظَمُ عِنْدَ اللَّهِ، وَلَا أَحَبُّ إِلَيْهِ مِنَ الْعَمَلِ فِيهِنَّ مِنْ هَذِهِ الْأَيَّامِ الْعَشْرِ، فَأَكْثِرُوا فِيهِنَّ مِنَ التَّهْلِيلِ، وَالتَّكْبِيرِ، وَالتَّحْمِيدِ))(رواه أحمد (٥٤٤٦))، واتە: (هیچ ڕۆژانیك نییه‌ لای خوا گه‌وره‌تر بێت لای خوا و كرده‌وه‌ی تێیاندا خۆشه‌ویست تر بێت له‌م ده‌ ڕۆژه‌، ده‌ی زۆر (لا اله اله الله) و (الله‌ اكبر) و (الحمد لله) بكه‌ن).
داواکارم لە خوای گەورە عیبادەتی حاجیەکانمان قەبوڵ بکات، وە لەو کەسانە بین کەوا لەڕۆژی عەڕەفە خوای گەورە گەردنیان ئازاد دەکات لە ئاگری دۆزەخ.



 693
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی