بەرهەمی نوسراو

ببەخشە بەو کەسانەی کە زانستی شەرعی دەگەیەنن

خێرى گەورە لەوەدایە کە ببەخشیت بۆ زانستە بەسودەکان کە کۆمەڵگە پێویستى پێیانە لەسەروو هەمووشیانەوە زانستە شەرعیەکان، واتە بخرێتە گەڕ بۆ ئەوانەى خۆیان تەرخان کردووە بۆفێربوون و گەیاندنى ئەم دینە،

 عبداللەى کوڕى مبارک خودا لێى ڕازى بێت هەرکاتێک خێروچاکەیەکى هەبوایە دەیبەخشى بەو مامۆستایانەى کەدەرس دەڵێنەوە لەشوێنە دوورەکان

پێى دەوترا هەژار و فەقیر لەشارەکەى خۆتدا هەیە بۆ دەیبەخشی بەوان دەیفەرموو ئەوانە کەسانێکن خۆیان تەرخان کردووە بەخۆبەخشى بەبێ هیچ تەماعێک کاردەکەن بۆ خوداو بۆ  گەیاندنی دینى خودا وە خەڵکان لێى سودمەند دەبن ئەگەر هاوکاریان نەکەم سەنگەر چۆڵ دەکەن و خەڵکان زیانیان لێ دەکەوێت

ئیمامى سیوطى دەفەرموێت صدقە :

دە هێندە پاداشتى هەیە بۆ ئەو هەژارەى کەتواناى کارکردنى هەیە

حەفتا هێندە پاداشتى هەیە بۆ ئەو کەسەى کە نابینایە و بەتەواوەتى پەکى کەوتووە

هەزار هێندە پاداشتى هەیە بۆ خزمێک کە بەڕاستى حاڵى زۆر پەرێشان بێت  

سەد هەزار پاداشتى هەیە بۆ ئەو کەسەى یارمەتى دایک و باوکێکى هەژار و دەست کورت دەدات

ملیۆنێک پاداشتى هەیە بۆ کەسەى یارمەتی  ئەوانە دەدات  کە بەڕاستى میراتگرى پێغەمبەرى خودان و برەو بەدینەکەى خوداى گەورە دەدەن و زانستى بەسود بڵاودەکەنەوە .


 424
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی