بەرهەمی نوسراو

هۆکاری نەمانی خەم و خەفەت

ئوبەی کوڕی کەعب خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەگەر سێیەکی شەو دەڕۆیشت هەڵدەستا لەخەو و دەیفەرموو: ئەی خەڵکینە، زیکر و یادی خوا بکەن، زیکر و یادی خوا بکەن، قیامەت هات و بەدوای ئەودا  فو دەکرێت بەکەڕەنادا بۆ جاری دووەم، مردن هات و لێپرسینەوە دەستی پێکرد، مردن هات و لێپرسینەوە دەستی پێکرد، ئوبەی دەڵێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خوا من زۆر صلاوات لەسەر تۆ دەدەم، چەندی دوعاکانم بکەم  بە صڵاوات لەسەر تۆ؟ فەرمووی: ئەوەندەی ویستت لێ بوو. دەڵێت: ووتم: لە چوار بەشی دوعاکانم بەشێکی بکەم بە صڵاوات لەسەر تۆ؟ فەرمووی: بەویستی خۆت، خۆ ئەگەر زیاتر بکەی ئەوا خێرترە بۆت، دەڵێت: ووتم: نیوەی دوعاکانم بکەم بکەم بە صڵاوات لەسەر تۆ؟ فەرمووی: بەویستی خۆت، ئەگەر زیاتر بێت ئەوا خێرترە بۆت، دەڵێت: ووتم لە سێ بەشی دووعاکانم دوو بەش صڵاوات لەسەر تۆ دەدەم، فەرمووی: بەویستی خۆت، ئەگەر زیاتر بێت ئەوا خێرترە بۆت، ووتم: هەموو دوعاکانم دەکەم بە صڵاوات دان لەسەر تۆ، فەرمووی: ئەگەر وا  بکەیت، خەمەکانت نامێنێت، خوای گەورە لە تاوانەکانت خۆش دەبێت.

------------------------------

ئەم فەرموودەیە پێشەوا (الترمذي) ڕوایەتی کردووە بە ژمارە (2457)، وە پێشەوا (الألباني) لە (مشکاة المصابیح) بە حسنی داناوە بە ژمارە (929).

 

 535
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی