بەرهەمی نوسراو

ڕەوشت جوانی و فەزڵەکانی

ڕەوشت جوانی یەکێکە لە سیفەتە جوانەکان، ئینسان بە ڕەوشت جوانی پلەی بەرز دەبێتەوە لەناو خەڵکی، پێغەمبەری خوا ﷺ لە نوێژەکانی دا لەدوعای دەستپێکردنی نوێژی (دعاء الاستفتاح) دەیفەرموو: ((اللَّهُمَّ اهْدِنِي لِأَحْسَنِ الْأَخْلَاقِ، فَإِنَّهُ لَا يَهْدِي لِأَحْسَنِهَا إِلَّا أَنْتَ، وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا لَا يَصْرِفُ عَنِّي سَيِّئَهَا إِلَّا أَنْتَ))(أخرجه الشيخ الألباني في (صفة الصلاة النبي) (1/93))، ڕەوشت جوانی کۆمەڵێک فەزڵی هەیە لەوانە:
یەکەم: ڕەوشت جوانی هۆکاری چونە بەهەشتە: پرسیارکرا لە پێغەمبەری خوا ﷺ لەبارەی ئەو کردەوەی کەوا زۆرترینی خەڵکی پێی دەچنە بەهەشتەوە فەرمووی: ((تَقْوَى اللَّهِ، وَحُسْنُ الْخُلُقِ)) (رواه أحمد (9696) والبخاري في الأدب المفرد(289)، والألباني في سلسلة الأحاديث الصحيحة (977)) واتە: (تەقوای خوا و ڕەوشت جوانی).
دووەم: بەندە بەڕەوشت جوانی خۆشەویست دەبێت لای خوای گەورە: یەکێکی تر لە  فەزڵەکانی ڕەوشت جوانی بەندە بەڕەوشت جوانی خۆشەویست دەبێت لای خوای گەورە، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ((أَحَبُّ عِبادِ الله إلى الله أَحسنُهم خُلُقًا)) (رواه الحاكم (4/441)، والطبراني في ((الكبير)) (1/181)، وصححه الشیخ الألباني في (صحيح الجامع الصغير (179)) واتە: (خۆشەویسترین بەندە بەلای خوای گەورە، ئەوانەن کەوا ڕەوشتیان جوانە).
سێیەم: نزیکترین کەسە وە خۆشەویسترین کەسە لای پێغەمبەری خوا ﷺ:  پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ((إنَّ مِن أَحَبِّكم إليَّ وأَقرَبِكم مِنِّي مَجْلِسًا يوم القيامة أَحاسِنَكم أَخلاقًا)) (رواه الترمذي (2018)، وحسَّن إسناده الألباني في ((السلسلة الصحيحة)) (791).) واتە: (خۆشەویسترینتان بەلای منەوە و نزیکترینتان لە من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەتانە کەوا ڕەوشتیان جوانترە).
چوارەم: قورسترین شتە لە تەرازوو لەڕۆژی قیامەتدا: پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ((ما مِن شيءٍ في الميزان أَثقَلُ مِن حُسن الخُلُق))( رواه الترمذي (2002)، وابن حبان (12/506). قال الترمذي: حسن صحيح. وصحَّحه الألباني في ((صحيح الجامع)) (5628).) واتە: (هیچ شتێك نیە لە تەرازووی (كردەوە چاكەكاندا) قورستربێ لە ڕەوشت جوانی).
پێنجەم: هۆکاری زیاد بوونی ئەجر و پاداشتە: ڕەوشت جوانی هۆکاری زیادبوونی ئەجر و پاداشتە، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ((إنَّ الرجُل ليُدرِك بحُسنِ خُلُقِه درجات قائم الليل صائم النهار)) (رواه أبو داود (4798)، وأحمد (6/187) (25587)، وصححه الألباني في ((صحيح الجامع)) (1620).) واتە: (بەڕاستی پیاو ـ ژن ـ بەڕەوشت جوانی دەگات بە پلەی کەسێک کە بەشەو شەو نوێژ دەکات و بەڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت).
شەشەم: باشترین کردەوەی بەندەکانە:  ڕەوشت جوانی باشترین کردەوەی بەندەکانە، پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت: ((عليك بحُسنِ الخُلُق، وطول الصمت، فوالذي نفس محمد بيده، ما عَمِلَ الخلائقُ بمِثلِهِما)) (رواه الطبراني في ((الأوسط)) (7/140)) واتە: (دەست بگرن بە ڕەوشت جوانی و بێدەنگی زۆر، سوێند بەوەی گیانی محمدی بەدەستە، هیچ کردەوەیەک هاوشێوەی ئەم دوانە نییە).
حەوتەم: تەمەن درێژ دەکات، شارەکان ئاوەدان دەکاتەوە: ڕەوشت جوانی هۆکارە بۆ تەمەن درێژی و ئاوەدانی ماڵ، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ((حُسن الخُلُق وحُسن الجِوار يُعَمِّران الدِّيار، ويَزيدان في الأعمار))( رواه أحمد (6/159) (25298)، وصحح إسناده الألباني في ((السلسلة الصحيحة)) (519)) واتە: (ڕەوشت جوانی وباش بوون لەگەڵ دراوسێ دا شارەکان ئاوەدان دەکەنەوە وتەمەنیش درێژ دەکەن)، مەبەست لە تەمەن 
هەشتەم: نیشانەی تەواوێتی ئیمانە: ڕەوشت جوانی نیشانەی تەواوێتی ئیمانە، پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:((أَكملُ المؤمنين إِيمانًا أَحسنُهم خُلُقًا))( رواه الترمذي (1162)، وأحمد (2/250) (7396))، واتە: (تەواوترینی ئیمانداران لە ئیمانیدا، ئەو کەسەیە کە ڕەوشتی لەهەموویان جوانترە).
نۆیەم: بەڕەوشت جوانی دەبیت بەباشترینی خەڵکی: پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: ((إِنَّ خِيَارَكُمْ أَحَاسِنُكُمْ أَخْلَاقًا))(رواه البخاري: 6035)، واتە: (اشترینتان ئەوانەتانن کەڕەوشتیان جوانتره)

 

 4976
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی