لە پشوی هاویندا منداڵەکەت فێری قورئان بکە
یەکێک لەو نیعمەتانەی خوای گەورە بەم ئوممەتەی بەخشیوە بریتییە لە قورئانی پیرۆز، کەواتە لە خزمەت قورئانی پیرۆز کارێکە هەرگیز زەرەری لێ ناکەین، بازرگانیەکە هەمیشە قازانج دەکەی تیایدا و هیچ کاتێک توشی زەرەر و پەشیمانی نابێت، فێربوون و دیراسە کردنی قورئانی پیرۆز یەکێکە لەو کارانەی کەوا پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێک، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سەبارەت بە فێربوونی قورئانی پیرۆز دەفەرمووێت: ((خيرُكُم مَن تعلَّمَ القرآنَ وعلَّمَهُ)) (رواه البخاري: 5027)، واتە: (خێرترین و باشترینتان ئەو کەسەیە کە فێری قورئان دەبێت و خەڵکیش فێر دەبێت)، کەواتە باشترین کەس لەناو خەڵکی ئەوانەن کەوا فێری قورئانی پیرۆز دەبن و خەڵکیش فێر دەکەن، لەم پشوی هاوینەدا ئەگەر دەتەوێت منداڵەکەت ببێت بەباشترینی خەڵکی ئەوا بینێرە بۆ یەکێک لە بنکەکانی فێربوون و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم موژدە دەدات بەو دایک و باوکانەی کەوا منداڵەکەیان ئەهلی قورئان بووە لە دونیادا دەفەرمووێت: ((مَنْ قَرَأَ الْقُرْآنَ وَتَعَلَّمَهُ وَعَمِلَ بِهِ أُلْبِسَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تَاجًا مِنْ نُورٍ ضَوْءُهُ مِثْلُ ضَوْءِ الشَّمْسِ، وَيُكْسَى وَالِدَيْهِ حُلَّتَانِ لَا يَقُومُ بِهِمَا الدُّنْيَا فَيَقُولَانِ: بِمَا كُسِينَا؟ فَيُقَالُ: بِأَخْذِ وَلَدِكُمَا الْقُرْآنَ)) (أخرجه: حاكم في (المستدرك) (2086)،قال الألباني حسن لغيره في صحيح الترغيب والترهيب ( 1434 ).)، واتە: (هەر کەسێک قورئان بخوێنێت، وە فێری ببێت، وە هەروەها کردەوەشی پێ بکات، لەڕۆژی قیامەتدا تاجێکی نورینی دەکرێتە سەر وە ڕوناکیەکەی وەکو ڕوناکی خۆر وایە، وە دایک و باوکی ئەو کەسەش جل و پۆشاکێکیان بەبەردا دەکرێت، کە هەموو دونیا بەرامبەر بەهاکەی نییە ـ یاخود هەموو ئەهلی سەر زەوی کۆببنەوە ناتوانن بەهاکەی بدەن ـ دەڵێن: ئەوە بەچی ئەو پۆشاکەمان پۆشیوە، پێیان دەوترێت: بەهۆی ئەوەی منداڵەکەتان ئەهلی قورئان بووە و قورئان خوێن بووە)، كەواتە دایک و باوکی بەڕێز ئەم پشوی هاوینە بە غەنیمەت بزانە، هەوڵ بدە منداڵەکەت فێری قورئانی پیرۆز بکەیت، بۆ ئەوەی بێ بەش نەبیت لەم فەزڵە گەورەیە، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم فەرمووی: ((اغْتَنِمْ خَمْسًا قَبْلَ خَمْسٍ: شَبَابَكَ قَبْلَ هَرَمِكَ، وَصِحَّتَكَ قَبْلَ سَقَمِكَ، وَغِنَاكَ قَبْلَ فَقْرِكَ، وَفَرَاغَكَ قَبْلَ شُغْلِكَ، وَحَيَاتَكَ قَبْلَ مَوْتِكَ)) (أخرجه: النسائي (11832)، و البيهقي في (شعب الإيمان) (9767)) واتە: (پێنج شت بە غەنیمەت بزانن پێش ئەوەی پێنج شت بێت بەسەرتاندا، گەنجێتیت پێش پیربوونت، لەشساغی پێش ئەوەی نەخۆشیت بەسەردا بێت، وە دەوڵەمەندیت پێش فەقیری، وە دەست بەتاڵیت پێش سەرقاڵ بوون، وە ژیانت پێش مردن).
کەواتە هەوڵ بدەین ئەم پشوی هاوینە بە غەنیمەت بزانین بۆ ئەوەی ڕۆڵەکانمان تیایدا فێری قورئانی پیرۆز بکەین، چونکە بەڕاستی وەک پێشەوا شافعی بە ڕەحمەت بێت فەرمووی:
كُلُّ العُلومِ سِوى القُرآنِ مَشغلة إلَّا الـحديثَ وإلَّا الفِقْهَ فـي الدِّينِ
الْعِلْمُ ما كانَ فيـهِ قالَ حَدَّثنا وما سِوى ذاكَ وَسْواسُ الشَّياطِينِ
واتە: هەموو زانستەكان جگە لە قورئان خۆ خەریك كـردن و مەشغەڵەتە تەنـها فەرمـوودە و تێگـەیشتن و شـارەزابـوون لە دین نەبێت ، زانست ئەوەیە كە تێـیدا بوترێت پێغەمـبەر (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی و جگە لەمەش هەمووی وەسوەسەی شەیتانە.
|