بەشەكانی ئارامگرتن بە گوێرەی پەیوەندییەكانی
سەعیدی کوڕی جوبەری خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەڵێت: ئارامگرتن دان پێدانانی بەندەیە بۆ خوای پەروەردگاری بەوەی كەتووشی هاتووە وە ئەنجامدانی چاكەكانە بەهیوای پاداشتی ڕۆژی دوایی، جاری وا هەیە پیاو لە ناخیدا زۆر شڵەژاوە و تەنها ئارامگریشی پێوە دیارە(1).
ئارامگرتن بە گوێرەی پەیوەندی یەكانی سێ بەشە:
1- ئارامگرتن لەسەر فەرزەكانی خوای گەورە و لەكیس نەبردنیان و بەجێ گەیاندنیان.
2- ئارامگرتن لەسەر خۆدوور خستنەوە لە قەدەغەكراوەكانی خوای گەورە؛ ئارامگرتن لەسەر گوناه و تاوان و و سەرپێچی یەكان و ڕێگە پێنەدراوەكان.
3- ئارامگرتن لەسەر قەزاو قەدەری خوای گەوەر و میهرەبان و ڕازی بوون پێیان ئەمەش پێویستە ناڕازی نەبیت وباوەڕت پێی هەبێت وەهەر كەسێك ئەم سێ بەشەی تێدا بێتە دی ئەو كەسە لە ڕووی ئارامگرتنەوە كامڵ و تەواوە، وە خۆشی دونیا و قیامەتی بەدەست هێناوە وهیچ كەسێكیش پێی ناگات تەنها لەڕێگە و پردی ئارامگرتنەوە دەیگاتێ، هەر وەك چۆن هەموو كەسێك لە ڕێگەی پردی سیراتەوە دەگاتە بەهەشت.
عمر ی كوڕی خەطاب رضی الله عنه دەفەرموێت: "خير عَيْشٍ أَدْرَكْنَاهُ بِالصَّبْرِ، وَلَوْ أَنَّ الصَّبْرَ كَانَ مِنَ الرِّجَالِ كَانَ كَرِيمًا " (2) "چاكترین ژیانێك كە پێی گەیشتووین بە هۆی ئارامگرتنەوە بووە، وە ئەگەر ئارامگرتن لە پیاواندا هەبێت دەبنە كەسانێكی بەخشندە".
[ئەم سێ جۆرەش كە باسمان كرد هەمان وتەیە كە شێخ عبدالقادری گەیلانی باسی كردوە لە كتێبی (قتوح الغیب)دا: و دەڵێت(بەندە پێویستی بە فەرمانێكە جێ بەجێی بكات، وە قەدەغەكراوێكە خۆی لێ بپارێزێت، وەقەزاو قەدەرێكە ئارامگربێت لەسەری](3).
وە ئیمامی حولەیمش (رحمه الله)سەبارەت بە بەشەكانی ئارامگرتن دەفەرموێت:
1) ئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی بەجێ گەیاندنی عیبادەت و خواناسی
2) ئارامگرتن لەسەر موسیبەتە ناڕەحەتە كارەسات ئامێزەكان.
3) ئارامگرتن لەسەر ئازاری سەرپێچی كاران.
4) ئارامگرتن لەسەر ئارەزووەكان و دژایەتی كردنی نەفس) (4).
------------
(1) انظر: (الزهد) لابن المبارك (111) , و(الصبر) لابن ابي الدنيا (113) , و (المجالسة) للدينوري (1707).
(2) انظر: (الصبر) لابن أبي الدنيا (6), و(الطب النبوي) (ص: 257) و(عدة الصابرين) لابن القيم (ص: 23).
(3) انظر (عدة الصابرين وذخيرة الشاكرين) ص (23) , وانظر: (الدر المنثور) (1/66) , و (كنز العمال) (6515) , و(اللالي المنثورة) (2/210).
(4) انظر: (شعب الايمان) للامام الحليمي (ص/273).
|