بەرهەمی نوسراو

لەکاتی ئامادەکردنی خواردن ئاگات لە دراوسێکانت بێت

  پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئامۆ‌ژگاریمان دەکات لە کاتی ئامادەکردنی خواردن ئاگامان لە دراوسێکانمان بێت، ئەبو زەڕی غەفاری خوای گەورە لێی ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم پێی فەرمووم:((اِذا طَبَختَ مَرقاً فاَكثِر مائَهُ ثُمَ اُنظُر أهلَ بيت مِن جيرانِكَ فأَصِبهُم مِنها بِمَعروف))(1). وه‌ له‌ڕيوايه‌تێكدا هاتووه‌ [وتعاهد جيرانك](2)، وه‌ له‌ڕيوايه‌تێكى تردا [فاِنَهُ اوسَعُ لِلاَهلِ و الجيران](3)....)). واته‌: ئه‌گه‌ر شله‌يه‌كت لێ نا ئاوى زۆر تێبكه‌ ئنجا ته‌ماشاى خێزانى ماڵێك له‌ دراوسێكانت بكه‌و به‌ گوێره‌ى پێويست به‌ شيان بده‌، وه‌ له‌ڕيوايه‌تێكدا [دراوسێكانت به‌سه‌ر بكه‌ره‌وه‌]، وه‌ له‌ڕيوايه‌تێكى تردا [ئاوى زۆر تێبكه‌ تا به‌شى خێزان و دراوسێكانت بكات]. ئه‌م باسه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ چونكه‌ دووكه‌ڵ و بۆنى خواردنه‌كه‌ ده‌گاته‌ نزيك ترين كه‌س كه‌ ئه‌ويش دراوسێيه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ منداڵانى دراوسێ داواى ئه‌و خواردنه‌ بكه‌ن و پێ ده‌چێت كه‌ به‌خێوكه‌ره‌كه‌يان بێوه‌‌ژن بێت يان هه‌‌ژار بێت نه‌توانێ ئه‌و خواردنه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ منداڵه‌كانى و دوا جار تووشى ئازار و ئه‌ركى زياتر ببێت (4).


------------
(1) اخرجه: مسلم (2625).
(2) اخرجه: مسلم (142).
(3) اخرجه: احمد (5/156)، وابن الحبان (513) وقال محققه الشيخ الارناؤوط: اسناده صحيح على شرط مسلم.
(4) انظر: (الجامع لاحكام القران) للقرطبي (3/5/185).

 

 


 837
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی