بەرهەمی نوسراو

گەورەترین خێر ڕزگارکردنی مرۆڤێکە لەتاوانێک

پێغەمبەرى خودا ( ) باسی پیاوێک لەئومەتانى پێش ئێمە دەکات کە خێرى کردووە

 لەشەوى یەکەمدا خێرەکەی بۆ ئافرەتێکى داوێن پیس بردووە،

 لەشەوى دووەمدا خێرەکەی بۆ پیاوێکى دز بردووە ،

لەشەوى سێهەمدا خێرەکەی بۆ پیاوێکى دەوڵەمەند بردووە،

دواتر خوداى گەورە ئەو مرۆڤەی لەخەودا ئاگادار کردۆتەوە

 (( أن صدقتک تقبلا )) خێرەکەت وەرگیراوە  چونکە بە هۆى ئەوخێرەى تۆوە

 ئەو ئافرەتە واز لەداوێن پیسى دێنێت ،

 ئەو دزە واز لەدزى کردن دێنێت ،

ئەو دەوڵەمەندە قفڵى دڵى دەکرێتەوە و لەچروکى و پیسکەیی ڕزگارى دەبێت .


 412
سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی