بەرهەمی نوسراو

"سوودەکانی دڵسۆزی(اخلاص) بۆ خوا"

"سوودەکانی دڵسۆزی(اخلاص) بۆ خوا"

1.دڵسۆزی لە هەموو کارەکاندا فەرمانی خوایە.
2.گەر دەتەوێ کارەکانت قبووڵ بێت دەبێ دڵسۆزبیت.
3.گەر دەتەوێ پارێزراوبیت لەهەموو تاوان و خراپەیەک دڵسۆزبە.
4.گەر دەتەوێ پارێزراوبیت لە پیلانەکانی شەیتان دڵسۆزبە.
5.گەر دەتەوێ لە گیروگرفتی ڕۆژگار ڕزگارت بێت دڵسۆزبە.
6.گەر دەتەوێ جەستەت و دەرونت و ئیمان و لەشت، ساغ و پارێزاراو بن دڵسۆزبە.
7.گەر دەتەوێ موسوڵمانان سەرکەوتن بۆ خۆیان بەدەست بێنن دڵنیابە لەڕێی ئەوانەوە سەرکەوتن بەدەست دێ کە زۆر دڵسۆزن لەکارەکانیاندا لە نوێژەکانیان و دوعاکانیاندا.
8.گەر دەتەوێ خوا لە ڕیابازی و نیفاق و کوفر و شیرک بتپارێزێت دڵسۆزبە.
9.گەر دەتەوێ پاداشتی کارەکانت وەربگری دەبێ دڵسۆزبیت.
10.گەر دەتەوێ سوود لە ئیمانت وەربگری و چێژی لێ وەرگری کەواتە دڵسۆزبە و خۆشەویستیت لەبەر خوا بێت بۆ برایانت.
11.گەر دەتەوێ خودا لێت ڕازی بێت دڵسۆزبە.
12.گەر دەتەوێ ببیتە خاوەنی زۆربەی کارە چاکەکان بەبێ هیچ ئەرک و ماندووبونێ دڵسۆزبە.
13.گەردەتەوێ دووچاری ترس و خەفەت نەبیت دڵسۆزبە.
14. گەر دەتەوێ دڵت پاک بێتەوە لە ڕق و قین دڵسۆزبە.
15.گەر دەتەوێ عادەتەکانت ببێ بە عیبادەت دڵسۆزبە.
16.گەر دەتەوێ گەورەترین بەهایەکی گەورەیی دنیا بەدەست بهێنیت دڵسۆزبە.
17.گەر دەتەوێ ئیماندارێکی کامڵ بیت دڵسۆزبە.
18.گەر دەتەوێ سەرفرازبیت دڵسۆزبە.
19.گەر دەتەوێ ببیتە خاوەنی پاداشتی زۆر مەزن ئەوا دڵسۆزبە.
20.گەر دەتەوێ کارەکانت گەورەبێت لای خوا دڵسۆزبە.
21.گەر دەتەوێ خاوەنی چاکەی بەردەوامبیت دڵسۆزبە.
22.گەر دەتەوێ ڕزگارت بێت لەو شتانەی پێوە ئالودە بوویت یان هۆگری بوویت و گرفتار بوویت نازانیت چۆن ڕزگارت بێت ئەوا دڵسۆزبە.
23.گەر دەتەوێ دووعاکانت قبووڵ بێت دڵسۆزبە.
24.گەر دەتەوێ کردەوەکانت چاک و پایەبەرز بێت پێویستە دڵسۆزبیت.
25.گەر دەتەوێ لەم دینە شارەزابیت دڵسۆزبە.
26.گەر دەتەوێ بەهیوا و ئاوات و ئامانجەکانت بگەیت دڵسۆزبە.
27.گەر دەتەوێ ڕزق و ڕۆزیت لەهەموو کارەکاندا زیاد بێت دڵسۆزبە.
28.گەر دەتەوێ بەختەوەربیت دڵسۆزبە.
29.گەر دەتەوێ مرۆڤێکی دادپەروەر بیت دڵسۆزبە.
30.گەر دەتەوێ خودا لێت خۆش بێت دڵسۆزبە.
31.گەر دەتەوێ ئازاد بیت دڵسۆزبە.
32.گەر دەتەوێ ئاسوودە و کەیفخۆش بیت دڵسۆزبە.
33.ئەو کەسەی زۆر دڵسۆزبێت لەکارەکانی لەهەموو کەس ڕاستگۆترە.
34.گەر دەتەوێ لە کارەکانت خودا کار ئاسانیت بۆ بکات دڵسۆزبە.
35.گەر دەتەوێ کاریگەریت هەبێ لەسەر بەرامبەر دڵسۆزبە.
36.گەر دەتەوێ سەرکەوتوبیت لەکارەکانتا ئەوا دڵسۆزبە.
37.گەر دەتەوێ لەهەموو ناڕەحەتییەکانی قیامەت نەجاتت بێ دڵسۆزبە.
38. گەر دەتەوێ لەوانە لەژێر سێبەری عەرشی خوا جێت بێتەوە دڵسۆزبە.
39.گەر دەتەوێ ڕێز لێ گیراوبیت لەبەهەشت دڵسۆزبە.
40.گەر دەتەوێ لەئاگر ڕزگارت بێت دڵسۆزبە.

"دڵسۆزی دەرگای خێرەکانە، گرانبەهاترین دەسکەوتی دونیایە، لەبەر ئەوە ڕەحمەتی خودات لێبێت دڵسۆزبەو ئاگاداری نییەتەکانت بە، وە باشترین ڕێگاش بۆ بەدەستهێنانی دڵسۆزی دوعا کردنە"

فەرموون لێرەوە دەتوانن بینەری بن☟.
https://youtu.be/a_7wzzsrwO0

 158
Print Friendly and PDF
©CopyRight All rights reserved