کتێبخانە

مردن و ژیانى ناوگۆر لەقورئان وفەرموودە صەجیەکاندا-2



ئەم کتێبە یەکەم زنجیرەى ژیانى دواى مردنە


ئەم کتێبە باس لەژیانى بەرزەخ دەکات وە فێرمان دەکات کەخۆمان ئامادەبکەین بۆ سەفەرە دوورو درێژەکەمان کەمردنە، پێویستە لەسەر هەموو موسوڵمانێک هەمیشە مردنی لە یادبێت وە هەرگیز ئەو یادە لێی جیا نەبێتەوە چونكە نیشانەی وشیاری و ژیری و زیرەكی یە، وەكو پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێت: لە ئیبنو عومەرەوە (رضى الله عنه): (أفضلُ المؤمنينَ أحسنهُم خُلُقا ، وأكيسُهم أكثرهُم للموتِ ذكْرا وأحسنُهم (لما بعده) استعْدادا ، أولئكَ الأكياسُ [ذهبوا بشرف الدنيا و كرامة الآخرة]) واتە: (باشترینی موسوڵمانان ئەوانەن كە جوانترین خوڕەوشتیان هەیە و وشیارترین و ژیرترن.

 

پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) رۆژێكيان تەماشای گۆڕێكى دەكردو دەگریاو فرمێسك لە چاوی دەهاتە خوارەوە تا خۆڵەكەی ژێر ڕیشی تەڕ كرد بوو ئینجا رووی كردە ئێمەو فەرمووی: (يا إخوانى لمثل هذا ((اليوم)) فأعدوا). واتە: (ئەی برایانم بۆ ڕۆژێكی ئاوها خۆتان ئامادە بكەن).

 

له‌م كتێبدا و له‌دوو توێی (210) لاپه‌ره‌دا باس له‌ سودی مردن و نیشانه‌ی عاقبه‌ت خێری و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی رۆح كێشان و جۆره‌كانی سزای ناوگۆڕو ئه‌و كردارانه‌ی موسوڵمان به‌ئه‌نجامدانی ڕزگاری ده‌بێت له‌سزای ناوگۆڕو و چه‌ندین بابه‌تی تر.

تایبه‌تمه‌ندی كتێب
وه‌ره‌قه‌ی شامۆ، دووڕه‌نگ، به‌رگی به‌رگی ڕه‌ق و یوڤی و بارز، ته‌خریج و دیاریكردنی پله‌ی فه‌رمووده‌كان.

 

لەم کتیبەدا ئەم بابەتانە دەخوێنیتەوە

1-

پێشەکی

5

2-

ئايا دروستە ئاوات خواستن بە مردن وداواكردنى؟

7

3-

سودى مردن

15

4-

يادى مردن و خۆ ئامادەكردن بۆ مردن

24

5-

نیشانەکانی عاقیبەت خێری

32

6-

ناڕەحەتیەکانی گیان کێشان

36

7-

ئەوەی دەبێتە هۆی ئاسان دەرجونی ڕۆح لە لاشە

41

8-

ئەوەی پێویستە لەسەر موسوڵمان ئەنجامی بدات پێش گیان كێشانی

44

9-

ئەو خاكەی ئادەمیزاد لەسەری دەمرێت و دەنێژرێت

51

10-

ڕۆح كێشان

54

11-

ڕوون كردنەوەیەك: ئایا لە كوێ‌ وە ڕۆح دەردەچێت؟

58

12-

ڕوون كردنەوەیەك (گۆڕەوشار)

79

13-

ڕوون كردنەوەیەك (جێگەی ڕۆحەكان)

82

14-

گیان كێشانی كافر

84

15-

جۆرەكانی سزاكانی ناو گۆڕ

93

16-

سزاكانی ناو گۆڕ

95

17-

هەندێك لەو كارانەی كە موسوڵمانی لەسەر سزا دەدرێت لە ناو گۆڕدا

97

18-

یەكەم: درۆ كردن و پشت گوێ‌ خستن ولەبیرچوونەوەی قورئان

97

19-

دووەم: زمان پیسی و باسی پاشەملە

101

20-

سێهەم: نوێژ كردن بەبێ‌ دەست نوێژ و سەرنەخستنی ستەم لێكراو

102

21-

چوارەم: قسە كردن بێ‌ شارەزایی و… ئەو دایكانەی كە منداڵەكانیان بێ‌بەش دەكەن لە شیری خۆیان

102

22-

پێنجەم: سزادانی مردو بەشین و واوەیلاكردن لەسەری

104

23-

شەشەم: ئەو غەیبەت كارانەی كە كەسایەتی و ڕێزی برایانی موسوڵمانی خۆیان لەكەدار دەكەن

109

24-

حەوتەم: ئەو وتار بێژە موسوڵمانانەی ئەوەی بە خەڵكی ڕادەگەێنن خۆیان كردەوەی پێ‌ ناكەن

109

25-

ئەو كردارانەی كە دەبێتە هۆی ڕزگار بوونی موسوڵمانان لە سزای گۆڕ

113

26-

یەكەم: شەهید بوون لە پێناوی خوادا

113

27-

دووەم: مردن لە ڕۆژی هەینی دا یان لەشەوەكەیدا

114

28-

سێهەم: پاسەوانی كردن لە پێناوی خوادا

115

29-

چوارەم: خوێندنی سوورەتی الملك

116

30-

پێنجەم: مردن بە نەخۆشی سك چوون

117

31-

شەشەم: خێر و چاكەی بەردەوام

117

32-

حەوتەم: نزاز و پاڕانەوە

117

33-

ئەوەی كە مردووی باوەڕدار سوودی لێ‌ وەردەگرێت لە گۆڕدا

118

34-

یەكەم: نوێژكردن لەسەر جەنازە و دوعاكردن بۆ مردووەكە

118

35-

دووەم: شایەتی دان وباس كردنی مردووەكە بە چاكە لە لایەن خەڵكیەوە

119

36-

سێهەم: دوعای موسوڵمان بۆ مردووەكە

120

37-

چوارەم: قەرز دانەوە بۆ مردوو

122

38-

پێنجەم: پاسەوانی كردن لە پێناوی خوادا

125

39-

شەشەم:خێرو چاكەی بەردەوام و نەبڕاوە لە دوای خۆی

126

40-

حەوتەم: جێ‌ بەجی كردنی ئەو نەزرەی كە مردوو لەسەر خۆی بڕیاری داوە

128

41-

هەشتەم: ئەو كارە چاكانەی كوڕی خێرخوازی مردووەكە ئەنجامی دەدات

129

42-

سەردانی مردووەكان لە گۆڕدا لە نێوان خۆیاندا

131

43-

نوێژكردنی مردووەكان لە گۆڕەكانیاندا

135

44-

دایەنگا كردن و شیرپێدان بە سەرجەم كۆرپەی باوەڕداران لە بەرزەخدا

137

45-

ئایا مردووەكان گوێیان لەدەنگ و ئاخاوتنی زیندووەكان هەیە لەهەندێك كاتدا؟

139

46-

ناسینی مردوو بۆ ئەو كەسەی سەردانی دەكات لە زیندووەكان

143

47-

ئاگابوونی مردوو بە حاڵی زیندوو و خزم و دۆستانی

147

48-

ئەو شتانەی كە دەبێتە ڕێگر لە چوونە ناو بەهەشت دوای مردن

149

49-

یەكەم: قەرزاری (الدین)

149

50-

دووەم: خۆ بەزل زانین و دزین لە دەسكەوت (الكبروالغلول)

150

51-

ئەو كارانەی كە ڕاستەوخۆ موسوڵمان پێ‌ی دەچێتە بەهەشت

150

52-

قسە كردن دوای مردن

151

53-

بیرخستنەوەیەك

155

54-

كۆتایی

158

55-

سەرچاوەكان

160

 

ناوەڕۆك

172

 

 




سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی