کتێبخانە

ژیاننامەى پێغەمبەرى خودا صلى الله علیه وسلم لەقورئان و سوننەتدا



 

چۆنێتی نووسینی ئەم ژیاننامەیە

به‌خامه‌ی مامۆستا محمد ملافائق شاره‌زووری، له‌ دوایی به‌ڕێكردنی  بیست ساڵ له‌توێژینه‌وه‌ و ماندبوونی بێ پسانه‌وه‌، نوسه‌ر له‌دووتوێی سێ به‌رگدا ئه‌م كتێبه‌ ناوازه‌یەی خسته‌ به‌ردیدی خوێنه‌ران. به‌ به‌رگێكی جوان و قه‌شه‌نگ و چاپێكی ناوازه‌له‌ 1600 لاپه‌ڕه‌دا. 

نوسه‌ر هه‌وڵیداوه‌، به‌خامه‌یه‌كی به‌بڕشت و نوسینێكی ئه‌مه‌كدارانه‌، خاڵ له‌سه‌ر ژیانی گه‌وره‌ترین پێشه‌وا و پێشه‌نگی مرۆڤایه‌تی دابنێ، نوسه‌ر به‌رزترین ئاكاره‌كانی و سه‌رجه‌م ژیان و ناڕه‌حه‌تی و ئه‌و هه‌موو ئازار و مه‌ینه‌تیانه‌ی ئه‌م ئازیزه‌ چه‌شتویه‌تی تا په‌یامی به‌رزی خودا بگه‌یه‌نێت به‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌ به‌رهه‌مه‌كه‌یدا خستۆته‌ روو.

تایبه‌تمه‌ندی كتێب
وه‌ره‌قه‌ی شامۆ، دووڕه‌نگ، ته‌جلیدی فه‌نی /به‌یروت، ته‌خریج و دیاریكردنی پله‌ی فه‌رمووده‌كان. (نرخ 35هه‌زار).

 

لە نووسینە ئەم ژیاننامەیدا ئەمانە ڕەچاوكراوە:

- كۆكردنەوەی سەرجەم باسەكان لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز.

- كۆكردنەوەی سەرجەم باسەكان لە فەرموودەكانی پێغەمبەرە و نووسینی بەم جۆرەی خوارەوە: 

- زیاتر پشتبەستن بە فەرموودە (صحيح)ەكان، وهێنانی هەندێك فەرموودە و (أثر)ى (ضعيف) ئەویش تەنها بۆ بەئاگابوون لێیان و زیاتر دەوڵەمەندكردنی باسەكە.

- دیاری كردنی هەموو سەرچاوەكان وپلەی فەرموودەكان.

- سودوەرگرتن لە (تخريج، تحقيق)ی هەموو زانایانی فەرموودەناس لە كۆن و تازە، بەلە بەرچاوگرتنی بەهێزترین (حكم) لەبارەی ئەو فەرموودانەوە.

- كۆكردنەوە و ڕێكخستنی باس و بەسەرهاتەكان لەسەرجەم سەرچاوەكاندا. ب وە هەوروەها لە دوایدا هەموو ئەو فەرموودانە ڕێكخراون وەك بەسەرهاتێكی تەواو تۆماركراون.

- كۆكردنەوەی باسەكان لەسەرجەم سەرچاوەكانی (السيرة) ژیاننامە. ئەویش بەم جۆرەی خوارەوە: كۆكردنەوەی باسەكان لەسەرجەم سەرچاوەكانی (السيرة) ژیاننامە. ئەویش بەم جۆرەی خوارەوە:

- زیاتر پشت بەستراوە بە (حديث) واتە: فەرموودە، نەك بە (رواية أهل السيرة) واتە: گێڕانەوەكانی ژیاننامە نووسان.

- ڕێكخستنی گێڕانەوەكانی ژیانامە بەگوێرەی كۆنترینیان 

- ئەگەر بەسەرهاتێك لە دوو سەرچاوەی سیرەدا بە دوو جۆر هات بێت زیاتر پشت بەسراوە بەڕاست ترو بەهێزترینیان.

- ڕێكخستنی بەسەرهات و ڕووداوەكە لەسەرجەم (روايات أهل الحديث) پاشان ڕێكخستنیان لەگەڵ سەرجەم (روايات أهل السيرة).

- لابردنی زۆرێك لە (شعر) و (ناو) كە بایەخی زۆری نەبێت بۆ باسەكە.

- داڕشتن و نوسینەوەی باسەكان بە شێوازی (أهل السير والمغازي) نوسراوەتەوە.

- سەرجەم بەسەرهات و ئەو ڕیوایەتانەی كە لەم ژیاننامەدا هاتووە دەقاو دەق لە دەمی ئەو كەسانەوە وەرگێراوە كە خۆیان ئامادەی بەسەرهاتەكە بوون و بەشێوە و زمانی ئەو كاتەی خۆیان دەیگێڕنەوە، و منیش بە بێ‌ دەستكاری وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی تام و چێژی مێژوویی قسەی ئەو كاتە وەكو خۆی بمێنێتەوە.

 



سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی