21. كلیه‌كانی رزق له‌قورئان وفه‌رمووده‌صحیه‌كاندا
ئەوەی شایەنی باسە چەندان ڕێگای شەرعی زیادكردنی ڕزق و ڕۆزی هەیە، بەڵام دەبێ لە یادمان نەچێ ڕزق تەنها پارە و سامانەكانمان نیە، بەڵكو گەورەترین ڕزقێك كە خودای گەورە بە مرۆڤی موسوڵمانی بدات ئەو ئیمان و تەقوا و هیدایەت و ڕێگا ڕۆیشتنەیەتی بەرەو بەهەشت. پاشان لەش ساغی كە یەكێكە لە ڕزقە گەورەكانی خودا و سەلامەتی و ...هتد.
وەك ئازیزمان دەفەرموێت : ((مَنْ أَصْبَحَ مِنْكُمْ آمِنًا فِي سِرْبِهِ مُعَافًا فِي جِسْمِهِ عِنْدَهُ طَعَامُ يَوْمِهِ فَكَأَنَّمَا حِيزَتْ لَهُ الدُّنْيَا)) واتە: هەر كەسێك بەیانی بەسەرداهات لەشی ساغ بوو، هەروەها ڕۆزی ئەو ڕۆژەی هەبوو٫ وە لە خۆی نەئەترسا، ئەوە با دڵنیابێ كە خودای گەورە هەموو سامانی دونیای بەو كەسە بەخشیوە .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كتێب
ژماره‌ی لاپه‌ڕه (180) و وه‌ره‌قه‌ی باڵكی – به‌رگی به‌رگی ڕه‌ق و یوڤی و بارز -دوو ڕه‌نگ - ته‌خریجكردنی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌كان - نرخی: 6٫000 دیناره.
|