کتێبخانە

ژیاننامەى پێفەمبەرى خودا صلى الله علیه وسلم قورئان و سوننەتدا


نوسه‌ر:   محمد ملافایق شارەزووری

چاپ:  دووەم


چۆنێتی نووسینی ئەم ژیاننامەیە
لە نووسینە ئەم ژیاننامەیدا ئەمانە ڕەچاوكراوە:
كۆكردنەوەی سەرجەم باسەكان لە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز.
كۆكردنەوەی سەرجەم باسەكان لە فەرموودەكانی پێغەمبەر a و نووسینی بەم جۆرەی خوارەوە: 
زیاتر پشتبەستن بە فەرموودە (صحيح)ەكان، وهێنانی هەندێك فەرموودە و (أثر)ى (ضعيف) ئەویش تەنها بۆ بەئاگابوون لێیان و زیاتر دەوڵەمەندكردنی باسەكە.
دیاری كردنی هەموو سەرچاوەكان وپلەی فەرموودەكان.
سودوەرگرتن لە (تخريج، تحقيق)ی هەموو زانایانی فەرموودەناس لە كۆن و تازە، بەلە بەرچاوگرتنی بەهێزترین (حكم) لەبارەی ئەو فەرموودانەوە.
كۆكردنەوە و ڕێكخستنی باس و بەسەرهاتەكان لەسەرجەم سەرچاوەكاندا. وە هەوروەها لە دوایدا هەموو ئەو فەرموودانە ڕێكخراون وەك بەسەرهاتێكی تەواو تۆماركراون.
كۆكردنەوەی باسەكان لەسەرجەم سەرچاوەكانی (السيرة) ژیاننامە. ئەویش بەم جۆرەی خوارەوە: كۆكردنەوەی باسەكان لەسەرجەم سەرچاوەكانی (السيرة) ژیاننامە. ئەویش بەم جۆرەی خوارەوە:
زیاتر پشت بەستراوە بە (حديث) واتە: فەرموودە، نەك بە (رواية أهل السيرة) واتە: گێڕانەوەكانی ژیاننامە نووسان.
ڕێكخستنی گێڕانەوەكانی ژیانامە بەگوێرەی كۆنترینیان
ئەگەر بەسەرهاتێك لە دوو سەرچاوەی سیرەدا بە دوو جۆر هات بێت زیاتر پشت بەسراوە بەڕاست ترو بەهێزترینیان.
ڕێكخستنی بەسەرهات و ڕووداوەكە لەسەرجەم (روايات أهل الحديث) پاشان ڕێكخستنیان لەگەڵ سەرجەم (روايات أهل السيرة).
لابردنی زۆرێك لە (شعر) و (ناو) كە بایەخی زۆری نەبێت بۆ باسەكە.
داڕشتن و نوسینەوەی باسەكان بە شێوازی (أهل السير والمغازي) نوسراوەتەوە.
سەرجەم بەسەرهات و ئەو ڕیوایەتانەی كە لەم ژیاننامەدا هاتووە دەقاو دەق لە دەمی ئەو كەسانەوە وەرگێراوە كە خۆیان ئامادەی بەسەرهاتەكە بوون و بەشێوە و زمانی ئەو كاتەی خۆیان دەیگێڕنەوە، و منیش بە بێ‌ دەستكاری وەرم گێڕاوەتە سەر زمانی كوردی بۆ ئەوەی تام و چێژی مێژوویی قسەی ئەو كاتە وەكو خۆی بمێنێتەوە.
 



سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی