باشترین ئاکارەکانی موسوڵمان
لەم باسەدا دەچینە خزمەت پێغەمبەری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) تا بزانین باشترین كارەكان، كە موسوڵمان پێی هەستێت چییە؟ یاخود لە نێو موسوڵماناندا باشترین كەسیان لای خوای گەورە كێن؟
بە بیستنی ئەم فەرموودە صەحیحانەی پێغەمبەری خوا (صلی الله علیه وسلم) بۆمان دەردەكەوێت كە ئەم ئیسلامە پڕ خێر‌و فەڕ و ڕەحمەت و میهرەبانیە و كەسی بێ بەش نەكردووە، هەركەسێك بەهرەیەكی داوەتێ و ئەو بەهرەیەش كە خوا پێی داوە دەتوانێت لە بواری خۆیدا لەگەڵیدا بڕوات و بەگەڕی بخات، دەبینێت كە یەكێكە لە كارە چاكە گەورەكان لای خوا.
زۆرینەی ئەم فەرموودانەش پێغەمبەری ئازیز (صلی الله علیه وسلم) وشەی (أَفْضَل)ی، تیادا بەكارهێناوە، واتە: باشترین.
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كتێب
ژماره‌ی لاپه‌ڕه (46) و وه‌ره‌قه‌ی شامۆ – به‌رگی نه‌رم و یوڤی و بارز -دوو ڕه‌نگ - تهخریجكردنی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌كان - نرخی: 1٫٠٠٠ دیناره.
|