کتێبخانە

زەواج لەقورئان و فەرموودە صەحیحەکاندا



ئه‌م جاره‌ خامه‌ی بپڕشته‌كه‌ی مامۆستا موحەممەد ڕووی كرده‌ بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرنگ، كه‌ ئه‌ویش بابه‌تی هاوسه‌رگیرییە و ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌. له‌ دوو توێ (٣٧٠) لاپه‌ڕه‌ و به‌ به‌رگێکی قه‌شه‌نگ و چاپێكی جوان كه‌وته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران.

تا زیاتر بناغه‌ی كۆمه‌ڵگەكه‌مان پته‌وتر بێت؛ له‌م به‌رهه‌مەدا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ باس كراوه‌، له‌وانه:

- پێگەی ئافرەت لە شارستانییەكانی پێش ئیسلامدا.

- مافەكانی ئافرەت لە قورئان و سوننەتی سەحیح و ڕاستدا.

- سوودەكانی هاوسەرگیری  سیفەتەكانی هاوسەری باش.

- مافەكانی ژن و مێرد له‌سه‌ر یه‌كتری.

- ڕێزگرتنی پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ئافرەتان.

- ئامۆژگارییەكانی باوكان و دایكان بۆ هاوسەران

- و  چه‌ندین بابه‌تی تر.

تایبه‌تمه‌ندیی پەرتووکەکە: 
وه‌ره‌قه‌ی شامۆ –به‌رگی ڕه‌ق و یوڤی و بارز -دوو ڕه‌نگ - ته‌خریجكردنی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌كان - نرخی: ٨٫٠٠٠ دینار.

 



سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی